ئەمریكا ھێزێكی تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكات

" ئەو ھێزە ھاوكاریكردنی ھێزە كوردییەكانە لە چوارچێوەی ھێزی سووریای دیموكراتدا"

نوێنەری ئەمریكا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی دژی داعش رایگەیاند ئەمریكا ھێزێكی تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكات.

برێت مەكگورك راشیگەیاند کە:

"ئەمریكا بەم نزیكانە ھێزێكی تایبەت لە رۆژئاوای كوردستان جێگیر دەكات بۆ ھاوكاریكردنی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)".

مەكگورك گووتیشی: "ئامانجمان لە ناردنی ئەو ھێزە ھاوكاریكردنی ھێزە كوردییەكانە لە چوارچێوەی ھێزی سووریای دیموكراتدا".

مانگێك لەمەوبەر باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری ناردنی 50 سەربازی ئەمریكی بۆ رۆژئاوای كوردستان دا.

ئەمە لە کاتێکدایە چەند مانگێکە هاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی مۆڵگەکانی چەكدارانی داعش لە سووریا بۆردوومان دەکەن.