برێت مەكگورك: ھێزێكی ئەمریکا بەمنزیكانە دەگاتە سووریا

برێت مەكگورك، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رایگەیاند ھێزێكی زەمینیی وڵاتەكەی لە ئایندەیەکی نزیكدا دەگاتە سووریا.

برێت مەكگورك، نوێنەری سەرۆكی ئەمریكا لە ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتی لە دژی داعش رایگەیاند ھێزێكی زەمینیی وڵاتەكەی لە ئایندەیەکی نزیكدا دەگاتە سووریا.

پێشتر باراك ئۆباما، سەرۆكی ئەمریكا بڕیاری دابوو بۆ پشتگیریكردنی ئەو لایەنانەی لە سووریا دژی داعش دەجەنگن 150 سەرباز رەوانەی ئەو وڵاتە بکات.

برێت مەكگورك، کە هاوکات یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمەریكایە بۆ كاروباری عێراق و سووریا  لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند كە: ئەو ھێزە زەمینییە لە ئایندەیەکی نیزیكدا دەگاتە سووریا بۆ رێکخستنەوەی ھێزە ناوخۆییەكانی دژی داعش لە سووریا.

ئەمە لە کاتێکدایە یەكەم ھێزی زەمینیی ئەمەریكی كە پێكھاتبوو لە 60 سەرباز لە دەستپێكی دامەزراندنی ھاوپەیمانێتی نێودەوڵەتیی لە دژی داعش بە سەرۆكایەتی ئەمەریكا بۆ سووریا رەوانەكرابوو.