به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى هه‌ولێر: موشه‌كه‌كانى رووسيا گه‌شته ئاسمانييه‌كانيان راگرتووه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى له به‌غدا هۆشدارى دايه فڕۆكه‌وانان سه‌باره‌ت به گشته‌كانييان بۆ فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌ولێر و سلێمانى.
ده‌سته‌ى فڕۆكه‌وانى مه‌ده‌نى عێراق له به‌ياننامه‌يه‌كدا، رايگه‌ياند، ئه‌و بڕياره‌يان له پێناو سه‌لامه‌تى گيانى گه‌شتيياران ده‌ركردووه.
هۆكارى سه‌ره‌كى ده‌ركردنى بڕياره‌كه‌شيان گه‌ڕاندووه‌ته‌وه بۆ ئه‌و مووشه‌كانه‌ى له ده‌رياى قه‌زويينه‌وه كه‌شتييه سه‌ربازييه‌كانى رووسيا ئاراسته‌ى سووريايان ده‌كه‌ن و به ئاسمانى هه‌رێمى كوردستاندا تێپه‌ڕده‌بن.
ئه‌و مووشه‌كانه له جۆرى كرووزى رووسيان و درێژايى 1500 كيلۆمه‌تر به ئاسمانى ئێران و هه‌رێمى كوردستاندا ده‌بڕن و ئاراسته‌ى بنكه و باره‌گاكانى داعش له سووريا ده‌كرێن.
له‌و باره‌يه‌وه، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا، به‌ڕێو‌به‌ری گشتی فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر، ته‌لار فایه‌ق، رايگه‌ياند، هه‌موو گه‌شته‌كان تا ماوه‌ى 48 كاتژمێر راگيراوون.
گوتیشی: "دوای ماوه‌ی دیاریكراو ئه‌گه‌ر هیچ بڕیارێكی نوێ نه‌بێت، ئه‌وا؛ راسته‌وخۆ بڕیاره‌كه هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و گه‌شته ئاسمانییه‌كان ئاسایی ده‌بنه‌وه".
له كۆنگره رۆژنامه‌وانييه‌كه‌دا، به‌ڕێوبه‌رى فڕۆكه‌خانه‌ى نێوده‌وڵه‌تى هه‌ولێر كه به فه‌رمى به "فڕۆكه‌خانه‌ى ئێربيل" ناسراوه، هيچ ئاماژه‌يه‌كى به راده‌ى ئه‌و زيانه مادييانه نه‌دا كه به‌ر كۆمپانياكانى فڕۆكه‌وانى و فڕۆكه‌خانه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و گه‌شتياران ده‌كه‌وێت.