برۆكسل.. 16 گومانلێكراو دەستگیر كران

لە دوای سێ ڕۆژ گەڕان و پشكنین 16 گومانلێكراوی سەرەكی ھێرشەكانی پاریس لە بەلژیكا دەستگیر كران.

 K24 – برۆكسل:

لە دوای سێ ڕۆژ گەڕان و پشكنین  16 گومانلێكراوی سەرەكی ھێرشەكانی پاریس لە بەلژیكا دەستگیر كران.

رۆژنامه‌ى لۆمۆندی فەرەنسی لە زاری پۆلیسی بەلژیكا بڵاویكردووه‌تەوە، چەندین گومان لێكراویان  دەستگیركردوون، بەڵام گومانلێكراوی سەرەكی دەستگیر نەكراوە، كە گومان دەكرێت گەڕابێتەوە بروكسل و ترسیان ھەیە هاوشێوه‌ى كرده‌وه‌كانى پاريس لە بەلژیكا دووبارە ببنەوە.

دوینێ پۆلیسی بەلژیكا ھەڵمەتێكی فراوانیان لە  ناوچە گەشتیارییەكانی  باشووری بروكسل ئەنجامدا.

تا ئێستا گومانلێكراوی سەرەكی  ڕووداوەكانی پاریس بە ناوی سەڵاح عەبدولسەلام دەستگیر نەكراوە.

ماوەی سێ ڕۆژە حكومەتی بەلژیكا باری نائاسای ڕاگەیاندووە، ھێزی بە ناو شارەكان بڵاو كردووه‌تەوە. ئەمڕۆ دەرگای خوێندنگەكانیش نەكراونەتەوە.