ئيسلامييه‌كان داواى كۆبوونه‌وه‌ى فراوانى لايه‌نه‌كان ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له 12ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى رابردووه‌وه، هه‌ريه‌ك له پارتى ديموكراتى كوردستان و بزوتنه‌وه‌ى گۆڕان په‌يوه‌ندييه‌كانيان ئاڵۆزبووه و لايه‌نه ئيسلامييه‌كانيش داواكارن به گفتوگۆ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن و كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان ساز بكرێت.
عه‌بدوڵڵا وه‌رتى، گوته‌بێژى سه‌ركردايه‌تى بزوتنه‌وه‌ى ئيسلامى له كوردستان رايگه‌ياند، پێويسته هه‌موو لايه‌نه‌كان، به تێكڕا، كۆبوونه‌وه‌يه‌كى فراوان ئه‌نجام بده‌ن.
ئيسماعيل ره‌سوڵ، ئه‌ندامى سه‌ركردايه‌تى كۆمه‌ڵى ئيسلامى كوردستانيش هيوا ده‌خوازێت، به گفتوگۆ كێشه‌كانى هه‌رێم چاره‌سه‌ر بكرێن.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌يه‌دا، خه‌ليل ئيبراهيم، ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كگرتووى ئيسلامى نايشارێته‌وه كه ئه‌ميندارى حزبه‌كه‌ى له هه‌وڵدايه بۆ درووستكردنى پردى په‌يوه‌ندى نێوان لايه‌نه‌كان.
ئه‌مه له كاتێكدايه، كه رۆژى يه‌كشه‌ممه 22ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، شاندێكى يه‌كێتى نيشتيمانى كوردستان سه‌ردانى هه‌ولێرى كرد و له ميانى كۆبوونه‌وه‌ياندا له‌گه‌ڵ شاندێكى پارتى ديموكراتى كوردستان، چه‌ند پێشنيازێكيان سه‌باره‌ت به چاره‌سه‌رى قه‌يرانى سياسى خسته به‌رده‌ست پارتى.
به ڤيديۆ.. گۆران شاخه‌وان، په‌يامنێرى كوردستان 24 راپۆرتێكى له‌و باره‌يه‌وه ئاماده كردووه: