نه‌جمه‌دين كه‌ريم: شه‌رمه‌ بۆ حكوومه‌تى عێراق

زياتر له‌ نيومليۆن ئاواره‌ روويان له‌ كه‌ركووك كردووه.
kurdistan24.net

 K24 – كه‌ركووك:

پارێزگارى كه‌ركووك، نه‌جمه‌دين كه‌ريم رايگه‌ياند، شه‌رمه‌ بۆ حكومه‌تى عێراق له‌ كاتێكدا زياتر له‌ نيومليۆن ئاواره‌ روويان له‌ كه‌ركووك كردووه‌، به‌ڵام وه‌زاره‌تى كۆچ و كۆچبه‌رانى عێراق ته‌نيا 8 مليار ديناريان بۆ هاوكارى ئاواره‌كان ناردووه‌.

كه‌ركووك به‌ دووه‌م پارێزگاى عێراق هه‌ژمار ده‌كرێت له‌ رووى له‌ خۆگرتنى ژماره‌ى ئاواره‌كانه‌وه‌ و بۆ به‌ده‌مه‌وه‌چوونى ئه‌و ژماره‌ زۆره‌ى ئاواره‌كانيش نه‌ته‌وه‌يه‌كگرتووه‌كان بڕياريدا هاوكارى و كۆمه‌كى پێويست بگه‌يه‌نێته‌ شاره‌كه‌.

راپۆرتى په‌يامنێرى كوردستان 24 له‌ كه‌ركووكه‌وه‌: