بارزانى: ئێمه قه‌رزارى ميترانين

K24– هه‌ولێر:
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعوود بارزانى، رايگه‌ياند، بۆ يه‌كه‌مجار بوو له ژيانم ببينم كه‌سێكى بێگانه فرمێسك بۆ كورد بڕێژێت.
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له ميانى به‌ڕێوه‌چوونى رێوڕه‌سمى ساڵيادى كۆچى دوايى دانيال ميتران، هاوسه‌رى سه‌رۆكى پێشووى فه‌ره‌نسا فرانسوا ميتران، رايگه‌ياند، كاتى خۆى بۆ يه‌كه‌مجار له رێگه‌ى كهنداڵ نزانهوه سه‌ردانى پاريسم كرد بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و دۆسته گرنگه‌ى كورد ببينم.
گوتيشى: كاتێك چووم بۆ پاريس و سه‌ردانى خاتوو دانياڵ ميتران ـم كرد، زانيم ئه‌و پێشتر هاتبوو بۆ كه‌مپى ئاواره‌كانى كورد له توركيا و له‌گه‌ڵ باسكردنى ره‌وشى ژيانى ئه‌و په‌نابه‌رانه بينيم خاتوو ميتران دهگريا.
مه‌سعوود بارزانى ئه‌وه‌شى گوت: ئه‌وه يه‌كه‌مجار بوو له ژيانم ببينم كه‌سێكى بێگانه بۆ كورد ده‌گريێت.