ئه‌نچیلۆتی په‌یامێك له باره‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌دریده‌وه بڵاو ده‌كاته‌وه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له لێدوانێكدا ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كا كه ئه‌و پێشتر كاتێكی خۆشی له‌گه‌ڵ یانه‌ی شاهانه‌دا به‌سه‌ر بردووه و ئێسته‌یش پێوه‌ندییه‌كی باشی له‌گه‌ڵ یاریزانه‌كانی ئه‌و یانه‌یه‌دا هه‌یه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامه‌ی daily mailـی به‌ریتانیا ئاماژه‌ی به لێدوانێكی كارلۆ ئه‌نچیلۆتی ڕاهێنه‌ری ئیتاڵی ده‌كا كه ده‌ڵێت: "هێشتا ده‌رگای گه‌ڕانه‌وه‌م به ڕووی یانه‌ی ڕیال مه‌دریددا دانه‌خستووه."
له باره‌ی كێشه‌كانی ڕیال مه‌درید، ئه‌نچیلۆتی ڕه‌تی كردۆته‌وه كه قسه له باره‌ی گرفت و ئاڵۆزییه‌كانی نێو ئه‌و یانه‌یه بكات و له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێـت: "ناتوانم له دووره‌وه هیچ باروۆخێك هه‌ڵبسه‌نگێنم، چونكه من ئاگام له ژووری جلگۆڕین نییه كه چی له‌وێ ده‌گوزه‌رێت."
ئه‌نچیلۆتی له 2013 له یانه‌ی پاریس سان جێرمانه‌وه پێوه‌ندی به یانه‌ی ڕیال مه‌درید كرد، له ماوه‌ی 2 ساڵی كردنی نازناوی چامپیۆنس لیگ و لالیگای بۆ یانه‌ی شاهانه برده‌وه، وه‌رزی ڕابردوویش كاتێك به 4 گۆڵی بێوه‌ڵام به یانه‌ی ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید دۆڕا بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی درا، به‌ڵام تا كۆتایی وه‌رز هێشتیانه‌وه پاشان به‌ڕێان كرد.