بۆ ئايپاد هه‌ڵيگرتبوو به مزگه‌وتى به‌خشى
K24 – ھەولێر
منداڵيكى مه‌سيحى ئه‌مه‌ريكى، 20 دۆلارى خۆى ده‌به‌خشێت بۆ چاككردنه‌وه‌ى مزگه‌وتێكى گه‌ڕه‌كه‌كه‌يان.
له‌دواى هێرشه تيرۆريستييه‌كانى پاريس، مزگه‌وتێكى شارى تكساسى ئه‌مه‌ريكا تووشى په‌لاماردان هات له‌لايه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه.
منداڵێكى ئه‌مه‌ريكى به‌ناوى "جاك سوانسۆن"، 20 دۆلارى له‌پاره‌ى خۆى كه چه‌ند رۆژێك بوو كۆيكردبۆوه، پێشكه‌شى سه‌رپه‌رشتيارانى مزگه‌وته‌كه‌ى كرد بۆ ئه‌وه‌ى چاكى بكه‌نه‌وه.
جاك، به‌نياز بوو، ئايپادێك بكڕێت بۆيه ده‌ستى به‌كۆكردنه‌وه‌ى پاره كردبوو، به‌ڵام دواى ئه‌وه‌ى زانى كه مزگه‌وتێكى نزيك ماڵه‌كه‌ى له‌لايه‌ن چه‌ند كه‌سێكه‌وه په‌لاماردراوه له‌تۆڵه‌ى هێرشه تيرۆريستييه‌كانى پاريس، بۆيه ئه‌و منداڵه ئه‌مه‌ريكييه، بڕياريدا ئه‌و بڕه پاره‌يه‌ى كه تا ئێستا كۆيكردۆته‌وه ببه‌خشێته مزگه‌وته‌كه.
سه‌رپه‌رشتيارانى مزگه‌وته‌كه وێڕاى ناردنى سوپاس نامه‌يه‌ك بۆ جاك، هه‌روه‌ها ئايپادێكيان به ديارى بۆ نارد.
جێى باسه، چه‌ندين مزگه‌وت له‌سه‌رتاسه‌رى ويلايه‌ته يه‌كگرتووه‌كانى ئه‌مه‌ريكا دووچارى په‌لاماردان هاتن، له‌دواى هێرشه تيرۆريستييه‌كان كه له رۆژى 13ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015 له پاريس روويانداو له ئه‌نجامدا، زياتر له 130 كه‌س بوونه قوربانى.