یاریزانێكی یانه‌ی بارسیلۆنایان تێر شه‌ق كردووه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئالڤێس یاریزانی به‌ڕازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا
ئالڤێس یاریزانی به‌ڕازیلی یانه‌ی بارسێلۆنا له لێدوانێكدا باس له ڕووداوه‌كانی یاریی كلاسیكۆی ئیسپانیا ده‌كا، ئه‌و پێیوایه زۆرترین شه‌قی له‌و یارییه به‌ركه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، دانیێل ئالڤێس یاریزانی به‌ڕازیلی یانه‌ی بارسیلۆنا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی Globeـی به‌رازیلی گله‌یی له یاریزانانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید ده‌كات كه زۆر ئازاریان داوه.
ئالڤێس ده‌ڵێت: "ئێمه هه‌ر له ده‌ستپێكی یارییه‌كه‌ی كلاسیكۆ بڕیارماندا به بارودۆخێكی ده‌روونی ئارامه‌وه یاری بكه‌ین و خۆمان له كاردانه‌وه‌ی توند به دوور بگرین، به‌ڵام تیپی به‌رانبه‌ر هه‌ندێك جار زۆر به‌توندی به‌ره‌نگارمان ده‌بوونه‌وه، پێموایه من یه‌كێكم له‌وانه‌ی زۆرترین شه‌قم له‌م یارییه‌دا به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه دووچاری پێكانی مه‌ترسی نه‌بوومه‌وه."
ئالڤێس، یاریزانی ته‌مه‌ن 32 ساڵه‌ی یانه‌ی بلوگرانا،له 2008 له یانه‌ی سیڤییه‌ی ئیسپانیاوه بۆ یانه‌ی بارسیلۆنا گواستراوه‌ته‌وه. پێشبینی ئه‌وه‌یش ده‌كرێ وه‌رزی دادێ ئه‌و یاریزانه به‌هۆی هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نییه‌وه ڕیزه‌كانی یانه‌كه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه جێبهێڵێت.