هیگواین له باره‌ی خولی ئیتاڵی و ئیسپانی قسه‌یه‌كی سه‌یر ده‌كات
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
هیگواین یاریزانی پێشووی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له لێدوانێكدا ڕه‌خنه‌یه‌كی توند له لالیگای ئیسپانیا ده‌گرێت، هه‌ڵبه‌ت خولی ئیتاڵیشی پێ له لالیگا به‌هێزتره.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، 23 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، گۆنزالۆ هیگواین، یاریزانی یانه‌ی ناپۆلی ئیتاڵیا له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دیلۆ سپۆرت پێیوایه لالیگا بۆ 2 تا 3 یانه قۆرخ كراوه، زۆرینه‌ی یانه‌كانی دیكه بوونه‌ته قوربانی ئه‌م یانانه.
هیگواین ده‌شڵێت: "زۆر پشتگیری و پاڵپشتی ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ له لایه‌ن ناوبژیوانان و فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا له یانه‌كانی بارسیلۆنا، ڕیال مه‌درید و ئه‌تله‌تیكۆ مه‌درید ده‌كرێت."
هیگواینی ته‌مه‌ن 28 ساڵ پێیوایه خولی ئیتاڵیا سه‌ره‌ڕای ئه‌م هه‌موو كێشه‌یه، به‌ڵام له خولی ئیسپانیا به‌هێزتر و پڕ ته‌كنیك تره.
هیگواین، ئه‌م وه‌رزه ئاستێكی به‌رزی له‌گه‌ڵ یانه‌ی ناپۆلی پێشكه‌ش كردووه و به 10 گۆڵ سه‌رلیستی گۆڵكارانی سێریا ئه‌ی گرتووه، ئه‌و ماوه‌ی 4 ساڵ یاریی بۆ ڕیزه‌كانی یانه‌ی ڕیال مه‌درید كردووه، به‌ڵام له 2013 له ڕیزه‌كانی ئه‌و یانه‌یه ماڵئاوایی كرد و له‌سه‌ر داوای ئه‌رماندۆ ماڕادۆنای هاونیشتیمانی پێوه‌ندی به یانه‌ی ناپۆلی كرد.