به‌ ڤيديۆ.. كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر به‌ كورديى ده‌دوێت

له‌ ساڵيادى كۆچى دواى دۆستى دێرينى خه‌ڵكى كوردستان، دانياڵ ميتراندا، له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى مه‌راسيمێك به‌ڕێوه‌چوو.
kurdistan24.net

 K24– هه‌ولێر:

له‌ ساڵيادى كۆچى دواى دۆستى دێرينى خه‌ڵكى كوردستان، دانياڵ ميتراندا، له‌ شارى هه‌ولێر به‌ ئاماده‌بوونى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان مه‌سعود بارزانى مه‌راسيمێك به‌ڕێوه‌چوو.

له‌ مه‌راسيمه‌كه‌دا كونسوڵى گشتيى فه‌ره‌نسا له‌ هه‌ولێر، ئالان گێپخات، وته‌يه‌كى پێشكه‌شكرد و تێيدا پشتيوانى حكومه‌ت و گه‌لى فه‌ره‌نساى بۆ خه‌ڵكى كوردستان دووپاتكرده‌وه‌.

له‌ به‌شێكى ديكه‌ى وته‌كه‌يدا، ئه‌و نوێنه‌ره‌ى فه‌ره‌نسا سووپاس و تايشى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى كرد و به‌ بۆنه‌ى سه‌ركه‌وتنى هێزى پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ شنگال، پيرۆزبايى له‌ سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، مه‌سعود بارزانى كرد.

ناوبراو به‌شێكى وتاره‌كه‌ى به‌ زمانى كورديى پێشكه‌شكرد و گوتى: "به‌ناوى حكومه‌تى فه‌ره‌نسا و دانياڵ ميترانه‌وه‌ زۆر وه‌فادار ده‌بين بۆ خه‌ڵكى كوردستان".

ده‌قى وتاره‌كه‌: