ژه‌نه‌راڵێكى باڵاى ئه‌مريكا: خه‌ڵكى ئه‌مريكا پشتيوانى ده‌وڵه‌تى كورديى ده‌كه‌ن
K24– هه‌ولێر:
ژه‌نه‌راڵێكى باڵاى سوپاى ئه‌مريكا رايگه‌ياند، پێويسته هێزى پێشمه‌رگه راسته‌وخۆ پڕ چه‌ك بكرێت و ته‌نيا پشتيوانى ئاسمانى به‌س نييه بۆ هاوكاريكردنى پێشمه‌رگه. گوتيشى: "خه‌ڵكى ئه‌مريكا پشتيگيرى ده‌وڵه‌تى سه‌ربه‌خۆى كورديى ده‌كه‌ن".
له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵى كه‌ناڵى كوردستان 24، له ستۆديۆى واشنتنه‌وه، ژه‌نه‌راڵ ئێرن ئۆدينۆ، گوتى: "شه‌ڕى داعش ته‌نيا به هێزى ئاسمانى ناكرێت و ده‌بێت هێزيى زهمينيش شه‌ڕه‌كه بكات و ئه‌و هێزه‌ش له ئێستادا ته‌نيا پێشمه‌رگه‌يه".
روونيشيكرده‌وه، بۆ سه‌ركه‌وتنى يه‌كجاره‌كى له‌و شه‌ڕه‌دا چه‌ند خاڵێك پێويستن.
سه‌باره‌ت به خاڵهكانيش، گوتى: "يه‌كه‌م: پێويسته راسته‌وخۆ چه‌ك بدرێته هێزى پێشمه‌رگه. دووه‌م: پشتيوانى ئاسمانى زياتر بكرێت بۆ ئۆپراسيۆنه‌كانى هێزى پێشمه‌رگه. سێيه‌م: پێويسته مه‌شقى زياتر به هێزى پێشمه‌رگه بكرێت".
ئه‌و ژهنهراڵهى سوپاى ئه‌مريكا داواشيكرد، حكومه‌تى وڵاته‌كه‌ى بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى له هه‌رێمى كوردستان بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ى له نزيكه‌وه هاوكارى پێشمه‌رگه بێت و گوتيشى: "بڕيارێكى له‌و جۆره بۆ ئه‌مريكا و هه‌رێمى كوردستان گرنگ ده‌بێت".
له به‌شێكى ديكه‌ى وتوێژهكهيدا، ژه‌نه‌راڵ ئێرن ئۆدينۆ، باسى له ئاشنايه‌تى خه‌ڵكى ئه‌مريكا له كورد و هێزى پێشمه‌رگه كرد و گوتى: "هه‌ر كاتێك جلێكى كورديى يان ئاڵاى كوردستان به‌ده‌سته‌وه ده‌گرم، خه‌ڵك كۆده‌بنه‌وه و پێيان خۆشه زۆرتر له باره‌ى كورده‌وه بزانن و ئێستا خه‌ڵكى ئه‌مريكا پێيان خۆشه كورد ببێته ده‌وڵه‌ت و سه‌ربه‌خۆ ببێت".
ده‌قى وتوێژه‌كه: