برێندن ئۆلیری: ئێستا باشترین كاتە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان

توركیا ھەرێمی كوردستان بە باشترین دراوسێ دەزانێت

K24 – ھەولێر

لێكۆڵه‌رێكى ئه‌مه‌ريكى به‌ ره‌گه‌ز ئيرله‌ندى سه‌باره‌ت به‌ سه‌ربه‌خۆيى كوردستان ده‌ڵێت: "ئێستا باشترین كاتە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان و بارودۆخی زۆر لە بارودۆخی باشووری سودان باشترە لەو كاتەی كە لە سودان جیا بووەوە".

برێندن ئۆلیری، لێكۆڵەر و پسپۆڕ لە بواری پێكەوە ژیاندا، كە لە ساڵی 2003 ەوە راوێژكاری حكوومەتی ھەرێمی كورستان بووە، لە هه‌ڤپه‌يڤينێكى تايبه‌تدا به‌ (K24)ى گوت: "پێویستە ھەرێمی كوردستان ریفراندۆم ئەنجام بدات و پاشان داوای جۆرێكی دیكەی پەیوەندی لە گەڵ بەغدا بكات، كە كۆنفیدراڵیەتە، ئەگەر بەغدا بە كۆنفیدراڵیەت رازی نەبوو ئەو كات دەتوانن سەربەخۆیی رابگەیەنن".

بە بۆچوونی ئۆلیری ئێستا باشترین كاتە بۆ راگەیاندنی سەربەخۆیی كوردستان، چونكە توركیا ھەرێمی كوردستان بە باشترین دراوسێ دەزانێت و، ئێران رێز لەم ھەرێمە دەگرێت و، ئەمریكاش بە ئاشكرا پشتیوانی دەكات.

سەبارەت بە گرفتەكانی بەردەم سەربەخۆییش برێندن ئۆلێری، یەكنەگرتوویی ھێزەكانی پێشمەرگەو رێكنەكەوتنی لایەناكان لە سەر سیستەمی بەڕێوەبردنی كوردستان بە دوو كێشەی سەرەكی دەزانێت و ھاوكات پێی وایە، رەشنووسی دەستووری ھەرێمی كوردستان بە كەڵكی ئەم بارودۆخە نایەت و پێویستە گۆڕانكاری تێدا بكرێت.