مه‌سرور بارزانى جه‌خت له‌سه‌ر گرنگى گفتوگۆ و سازانى لايه‌نه‌كان ده‌كاته‌وه
K24– هه‌ولێر:
راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، جه‌ختى له‌سه‌ر گرنگی و بایه‌خی گفتوگۆ و سازان له‌نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیيه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و بۆچوونه جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان، مه‌سرور بارزانی، پێشوازی له په‌رله‌مانتاری به‌ریتانیا، نه‌دیم زه‌هاوی و شاندێكی یاوه‌ری كرد.
له‌دیدارێكدا، كه‌به‌ئاماده‌بوونی كونسوڵی گشتی به‌ریتانیا له‌هه‌ولێر، ئه‌نگوس مه‌ككی، به‌ڕێوه‌چوو، شانده‌كه، پیرۆزبایی خۆیان به سه‌ركه‌وتنی ئۆپه‌راسیۆنی رزگاركردنی شنگال ده‌ربڕى.
سه‌باره‌ت به په‌ره‌سه‌ندنه‌كانى ناوچه‌كه و شه‌ڕى داعش، هه‌ردوولا هاوڕابوون له‌سه‌ر پێویستی زیاتركردنی یارمه‌تییه سه‌ربازییه‌كان بۆ پێشمه‌رگه له ڕووی كوالێتی و ژماره‌وه، به‌تایبه‌تی له‌لایه‌ن به‌ریتانیاوه وه‌ك ئه‌ندامێكی كارای هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی له‌شه‌ڕی دژ به داعشدا.
له ميانى ديداره‌كه‌دا، مه‌سرور بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، داعش كێشه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تییه، بۆیه ده‌بێ هه‌موو لایه‌ك له تێكشكاندن و پاشه‌كشه پێكردنیدا به‌شدار بن.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، راوێژكارى ئه‌نجوومه‌نى ئاسايش، باسی له كێشه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی عێراق كرد و گوتى: "پێویسته وێڕای چاره‌سه‌ركردنی ده‌رهاوێشه‌كان، هۆكاره‌كانیش چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه روونيكرده‌وه، "كێشه‌كانی عێراق كێشه‌ی سیاسین و پێویستیان به‌چاره‌سه‌ری سیاسیانه هه‌یه. ناتوانرێت به‌میكانیزمی رابردوو عێراقێكی سه‌قامگیر و یه‌كگرتووه بێته دی، چونكه نه‌بوونی متمانه له نێوان پێكهاته سه‌ره‌كییه‌كانی عێراقدا كێشه‌یه‌كی راسته‌قینه‌یه".
مه‌سرور بارزانی، له باره‌ی په‌ره‌سه‌ندنه سیاسیه‌كانی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له گرنگی و بایه‌خی گفتوگۆ و سازان له نێوان سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسیه‌كان كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكی و بۆچوونه جیاوازییه‌كان له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندیی نیشتمانی و ئاسایش و سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و پێشهاته‌كاندا".
له‌به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌گۆڕینه‌وه‌ی بیروڕا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی عێراق بۆ ئازادكردنی مووسڵ و رووداوه‌كانی سوریا و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی ناوچه‌كه كرا.