توێژه‌رێكى ئه‌مريكى: ده‌وڵه‌تى كوردى هێشتا نه‌يارى هه‌ن
K24– هه‌ولێر:
توێژه‌ر و كارناسى ئه‌مريكايى لاورى مايلۆرى، له ميانى به‌شداريكردنى له گه‌شتى هه‌واڵه‌كانى كاتژمێر 07:00ى كوردستان 24دا رايگه‌ياند، ئێستا كاتى رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ى داعشه و پرسى ده‌وڵه‌تى كوردى هێشتا نه‌يارى هه‌ن.
ئه‌و كارناسه ئه‌مريكاييه، گوتيشى: "كورده‌كان پيشانيان دا خه‌ڵكى به توانان و هێزى زۆر تۆكمه‌ن و پشتگيرى ده‌كرێن له لايه‌ن خه‌ڵكه‌وه و ئه‌وه‌ش ناوبانگى درووستكردووه بۆ كورد و زۆر تۆكمه و يه‌كگرتوون".
هه‌روه‌ها گوتى: "ئيشێكى ديكه هه‌يه، كه شه‌ڕى داعشه و ده‌بێت شه‌ڕى داعش بكرێت. ئێستا له هه‌موو شتێك گرنگتر تێكشكاندنى داعشه".
روونيشيكرده‌وه، "بارودۆخى عێراق زۆر به هێواشى به‌ره‌و پێشده‌چێت و عێراق له به‌رامبه‌ر داعشدا زۆر هێواشه".
سه‌باره‌ت به سياسه‌تى كۆشكى سپى له باره‌ى كورده‌وه، له كاتێكدا پرۆسه‌ى هه‌ڵبژاردن له پێش ئه‌مريكايه، ئه‌و توێژه‌ره سياسييه ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، "ئه‌گه‌ر سه‌رۆكى داهاتووى ئه‌مريكا ديموكرات بێت، يان كۆمارى بێت، بۆ كورد باش ده‌بێت".
ده‌قى وتوێژه‌كه به ڤيديۆ..