لە دوو مانگدا لە توركیا 45 ژن كوژراون

بەپێی ئاماری پلاتفۆڕمی (ئێمە كوشتنی ژنان دەوەستێنین) لە دوو مانگدا لە توركیا 45 ژن كوژراون.

هاوکات لەگەڵ رۆژی جیھانی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژیی دژی ژنان، پلاتفۆڕمی (ئێمە كوشتنی ژنان دەوەستێنین) لە ئیستەنبوڵ ئاماری دوو مانگی رابردوویان بڵاوكردەوە، بەپێی ئەم ئامارە لەو دوو مانگە لە تورکیا 45 ژن كوژراون.

ئامارەكە ئەوەش دەخاتەڕوو بە بەراورد لەگەڵ ساڵی رابردوو رێژەی كوشتنی ژنان لە توركیا زیادیكردووە، چونكە لە ساڵی 2014 لە تەواوی توركیادا 294 ژن بە ھۆكاری جیاجیا كوژراون.

بۆ شەرمەزاركردنی توندوتیژیی دژی ژنان لە ئەستەنبوڵ ژمارەیەك چالاكوانان و داكۆكیكار لە مافەكانی ژنان دوێنێ 23 ی تشرینی/ نۆڤەمبەری2015، گردبوونەوەیەكیان رێكخست، بە چالاكی ھونەری و گوتنەوەی دروشم بۆ شەرمەزاركردنی بكوژانی ژنان دەستیان بە چالاكی كرد و نیگەرانیشیان دەربڕی لە ھەمبەر زیادبوونی كوشتنی ژنان لە وڵاتەكەیاندا.

ساڵانە لەگەڵ نزیکبوونەوەی رۆژی جھیانیی بەرەنگاربوونەی توندوتیژیی دژی ژنان لە 25ى تشرینى دووه‌م، ژنان لە وڵاتانی جیهان چالاكی جیاجیا رێكدەخەن و داوای نەهێشتنی كوشتنی ژنان و ئازادیی و دەستەبەرکردنی مافەكانیان دەكەن.