توركیا فڕۆكەیەكى جهنگى رووسياى تێكشكاند
K24 – ئهنقهره:
فڕۆكه جهنگييهكانى توركيا له ئاسمانى ناوچه سنوورييهكانى نێوان توركيا و سووريا فڕۆكهيهكى جهنگيى رووسيايان له جۆرى سيخۆى خستهخوارهوه.
ئەمڕۆ 24ی تشرینی دووەمی /نۆڤەمبەری 2015 فڕۆکە سەربازییەکانی تورکیا، دوای ئەوەی هۆشداری دەدەنە فڕۆکەیەكی نەناسراوی سەربازی بە دوورکەوتنەوە لە ئاسمانی وڵاتەکە، فڕۆکەکە دەخەنە خوارەوە.
له سهرهتاى رووداوهكهدا، سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیا رایگەیاند، تا ئێستا نازاندرێت فڕۆکەکە هی چ وڵاتێکە، بەڵام دوای هۆشداری پێدانی بە دوورکەوتنەوەی لە ئاسمانی تورکیا، لەلایەن فڕۆکەکانی جۆری ئێف شازدەی تورکیا خراوەتە خوارەوە.
بەر لە کەوتنە خوارەوە، هەردوو فڕۆکەوانەکە بە پەڕەشوت خۆیان هەڵداوە و پاشماوەی فڕۆکەکە کەوتووەتە چیای تورکمان لەسەر سنووری نێون تورکیا و سووریا.
بەگوتەی میدیاکانی تورکیا یەکێک لە فڕۆکەوانەکان لەلایەن چەکدارانی تورکمانی سەر بە ئۆپۆزیسیۆنی سووريا دەستگیرکراوە.
کەمێک لەمەوبەریش، میدیاکانی رووسیا بڵاویان کردەوە، کە فڕۆکە تێکشکێندراوە سەربازییەکە فڕۆکەیەکی ڕووسیی بووە و دوو فڕۆکەوانەکەشی بەر لە کەوتنە خوارەوەی فڕۆکەکە، بە پەرەشووت خۆیان هەڵداوە.
سەرۆكایەتی كۆماری توركیا جۆری فڕۆكەكە ياردەكات و دەڵێت: فڕۆكەكە لە جۆری سۆخۆیە. پاش رووداوەكەش وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەی ئاشكرا كرد كە فڕۆكەكە روسیە.