رووسيا به دواى فڕۆكه‌وانه‌كانييدا ده‌گه‌ڕێت
K24 – ئه‌نقه‌ره:
وه‌زاره‌تى به‌رگرى رووسيا به مه‌به‌ستى دۆزينه‌وه‌ى فڕۆكه‌وانه‌كانى ژماره‌يه‌ك هێليكۆپته‌رى سه‌ربازى ره‌وانه‌ى ناوچه سنوورييه‌كانى نێوان سووريا و توركيا كرد.
كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى توركيا بڵاويانكرده‌وه، ژماره‌يه‌ك هێليكۆپته‌رى سه‌ربازى رووسيا بۆ دۆزينه‌وه‌ى فڕۆكه‌وانه‌كانى ئه‌و فڕۆكه‌يه‌ى تێكشكا، روويان له سنووره‌كانى نێوان سووريا و توركيا كردووه.
ئه‌مڕۆ 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، سووپاى توركيا فڕۆكه‌يه‌ى جه‌نگيى سووپاى رووسياى له جۆرى سيخۆى تێك‌شكاند.
دوو فڕۆكه‌وانى فڕۆكه‌كه توانيان به په‌ڕه‌شووت خۆيان ده‌رباز بكه‌ن و به گوێره‌ى زانيارييه سه‌ره‌تاييه‌كان يه‌كێكيان له لايه‌ن ميليشيايه‌كى توركمانى به‌رهه‌ڵستكارى سوورياوه ده‌ستگير كراوه.