ئهمڕۆ له چامپیۆنس لیگ.. مۆرینهۆ قسهیهكی سهیر دهكا!
K24 ـ ژووری ههواڵ
لە کۆمەڵەی حەوتەمدا ئهمڕۆ دوو یاریی دیكه له كات 10:45 خولهكی شهو دهكرێن، یانەی چێڵسی ئینگلیزی دەچێتە ئیسرائیل و دەبێتە میوانی ماکابی تێل ئهبیب، بردنەوەی بلوز و دۆڕانی دینامۆ کیێڤ تیپەکەی خۆزێ مۆرینهۆ بە فەرمی دەگەیەنێتە قۆناخی داهاتووی خولی یانە پاڵەوانەکان.
بارودۆخی یانهی بلووز
یانەی چێلسی بە ئامانجی گەیشتن بە قۆناخی ١٦ ی چامپیۆنس لیگ لە گەڕی پێنجەمی ئەو پاڵەوانییەتییە دەچێتە ئیسرائیل و رووبەرووی یانەی تێل ئەبیب دەبێتەوە.
یانەکەی مۆرینیۆ لە کۆمەڵەی حەوتەمە و خاوەنی ٧ خاڵە لە یاری چوونیشدا بە چوار گۆڵی بێ بەرامبەر لە ماکابی بردبووەوە و ئومێدی دووبارە کردنەوەی ئەو بردنەوەیە دەکەن كه له یاریگای ھابوعێل حەیفا بەرامبەر بە یانەی خاوەن یاریگا تۆماریان كرد..
بارودۆخی یانهكه ئیسرائیلییهكه
ماکابی تێل ئەبیبیش لە کۆمەڵەکەی تا ئێستا یەک خاڵیشی کۆ نەکردووەتە و ھەر چوار یاری رابردووی لە خولی پاڵەوانەکانی ئەوروپا دۆڕاندووه.
بردنەوەی چێڵسی لەم ھەفتەیەی خولی پریمەرلیگ خاڵێکی بەھێزی یانەکە دەبێت بە تایبەت ئێستا یانەکە لە ژێر پەستانێکی زۆری راگەیاندنەکان و ھاندەرەکانیدایە.
مۆرینهۆ چی دهڵێت؟
خۆسێ مۆرینیۆش لە وەڵامی پرسیاری رۆژنامەنووسێک کە دەربارەی داھاتووی ئیدین ھازارد پرسیاری کرد" ئامادەیی تیمەکەی بۆ ئەو یارییە راگەیاند و بە رۆژنامەنووسەکەی گووت: من راھێنەری چێڵسیم" ئەرکی منە کێ یاری پێ بکەم و کێ لەسەر کورسی یەدەگ ڕیز بكهم، لەسەر تۆ ئەوەیە ھەواڵی سەرکەوتنی چێڵسی بۆ قۆناخی ١٦ بڵاو بکەیتەوە.
له بارهی یارییهكهی پۆرتۆ
لە یارییەکی تری ھەمان کۆمەڵە یانەی پۆرتۆی پۆرتوگالی پێشەنگی کۆمەڵەی حەوتەم بە ھەمان شێوەی چێلسی بردنەوەیەک دەیگەیەنێتە قۆناخی دواتر بەو ئامانجەش مێوانداری یانەی دینامۆکێیەڤی ئۆکراینی دەکات.
پۆرتۆ لە خولی ناوخۆی وڵاتەکەی لە پلەی دووەم و دێت و ٢١ خاڵی کۆکردووەتەوە و ٥ خاڵ لە یانەی سپۆرتینگ لیشبۆنە دوورە" بەڵام پۆرتۆ یارییەکی کەمتر ئەنجام داوە"
فانسۆن ئەبوبەکر و یاسین براھیمی دوو چەکی بەھێزی یانە پۆرتوگالییەکەن کە لەم وەرزەی چامپیۆنس لیگ رۆڵێکی گرینگیان بینیوە لە سەرکەوتنەکانی یانەی شین و سپییەکە
دینامۆ كێیڤ ئهركی ئهستهمه!
یانەی دینامۆکێیڤیش لە پلەی سێەمی کۆمەڵەکەیە و ٥ خاڵی کۆکردووەتەوە سەرکەوتنیشی بۆ قۆناخی ١٦ تا رادەیەک ئەستەمە" بەڵام بە بردنەوە یان بەرامبەر بوون لەم یارییە سەرکەوتنی بۆ یۆرۆپالیگ مسۆگەر دەکات.