نوێترين زانيارى سه‌باره‌ت به "هه‌وڵى دابه‌شكردنى عێراق له لايه‌ن كۆنگرێسه‌وه"
K24 – به‌غدا:
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رايگه‌ياند، هه‌واڵی دابه‌شكردنی عێراق له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه دووره له راستی و كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا بۆ ئه‌و پرسه كۆنابێته‌وه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، ئه‌حمه‌د جه‌مال، رایگه‌یاند، ئاماده‌كارییه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی داهاتووی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ت نییه به دابه‌شكردنی عێراق و ئه‌و پرسه‌ش له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا باس ناكرێت.
له درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا هاتووه: "دانیشتنی ئه‌مڕۆی كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا، تایبه‌ته به پرۆژه یاسای بودجه‌ی به‌رگری نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا".
هه‌روه‌ها هاتووه: "له ئێستاشدا پرۆژه یاساكه له قۆناغی واژووكردندایه. چاوه‌ڕوانده‌كرێت له‌لایه‌ن سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكاوه واژوو بكرێت، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كجاره‌كی له‌لایه‌ن كۆنگرێسه‌وه په‌سه‌ند بكرێت و بخرێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه".
به گوێره‌ی به‌یاننامه‌كه، ناوه‌ڕۆكی ئه‌و پرۆژه یاسایه، باس له به‌رده‌وامبوونی پرۆسه سیاسییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات بۆ دابینكردنی هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان بۆ عێراق، ئه‌ویش راسته‌وخۆ له رێگای حكوومه‌تی به‌غداوه.
ئه‌حمه‌د جه‌مال، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، ستراتیژییه‌تی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق، كاركردنه له‌سه‌ر به‌هێزكردنی یه‌كڕیزی نیشتمانی و پارێزگارییه له یه‌كخستنی هێزه‌كانی عێراق له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر.
پێشتر ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، فه‌وزی ئه‌كره‌م ته‌رزی، رایگه‌یاندبوو، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا ده‌نگ له‌سه‌ر دابه‌شكردنی عێراق ده‌دات، بۆیه پێویسته باڵیۆزی ئه‌مه‌ریكا له وڵات ده‌ربكرێت.