ئارسناڵ ئه‌ركی سه‌خته و بایرنیش شه‌ڕی گه‌یشتن به لوتكه ده‌كا
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مڕۆ له خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپا له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی شه‌شه‌م دوو یاریی ده‌كرێن.
تۆپچییه‌كان ئه‌ركیان سه‌خته
پێچەوانەی چێڵسی هاوشاری، یانەی ئارسناڵ چانسی تێپەڕاندنی قۆناخی کۆمەڵەکانی زۆر کەمە و لە گەڕی پێنجەمدا میوانداریی یانەی دینامۆ زەگربی کڕواتی دەکات.
جه‌نگاوه‌ره‌كانی ئارسن ڤینگه‌ری ڕاهێنه‌ری یانه‌ی ئارسناڵ، له یاریی رابردووی چامپیۆنس لیگیان له‌سه‌ر ده‌ستی سه‌ربازه‌كانی پێپ گواردیۆلا تووشی شكستێكی قورس هاتن، دوایاریی خۆشیان له پڕێمه‌رلیگ دۆڕاندووه، بۆیه وا لێك ده‌درێته‌وه كه گه‌یشتن به قۆناخی داهاتووی خوله‌كه بۆ تۆپچییه‌كانی له‌نده‌ن زه‌حمه‌ت بێت.
هه‌ردوویانه‌كانی ئارسناڵ و دینامۆ زه‌گرب له كۆی 4 یاری خاوه‌نی 3 خاڵن و له پله‌كانی سێیه‌م و چواره‌می كۆمه‌ڵه‌كانیان دێن.
بایرن میونشن و ئۆلمپیاكۆس جه‌نگی وه‌رگرتنی پێشه‌نگ ده‌كه‌ن
لە یارییەکی دیکەیشد بایرن میونشنی ئەڵمانی و ئۆلمپیاکۆسی یۆنانی سەرلیستی کۆمەڵەکە ڕووبەروو دەبنەوە و رکابەری لەسەر زوو گەیشتن بە یارییەکانی قۆناخی ٣٢ دەکەن.
ئه‌م دوویانه‌یه ئه‌م وه‌رزه له چامپیۆنس لیگ ئاستێكی به‌رزییان پێشكه‌ش كردووه، هه‌ردووكیشیان خاوه‌نی 9 خاڵن، به جیاوازی گۆڵ یانه‌ی بایرن میونشن سه‌رلیستی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه. هه‌ردووكیان له گه‌یشتن به قۆناخی 16ـی چامپیۆنس لیگ نزیكن.