كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می چامپیۆنس لیگ ئاڵۆزه
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مشه‌و دوو یاریی له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له كۆمه‌ڵه‌ی هه‌شته‌می چامپیۆنس لیگ ده‌كرێت، یانه‌ی زینت به 4 سه‌ركه‌وتن گه‌یشتنی بۆ قۆناخی 16 مسۆگه‌ر كردووه، یانه‌كانی دیكه‌یش هێشتا هیوابڕاو نه‌بوونه و شه‌ڕی گه‌یشتنی تاكه بلیته‌كه‌ی دیكه ده‌كه‌ن.
یانه‌ی زێنت سانپترسبۆرگ له یاریگای پێترۆڤسكی میواندری یانه‌ی ڤاڵێنسیا ده‌كات،
ئه‌گه‌رچی زێنت بلیتی قۆناخی داهاتووی مسۆگه‌ركروه،به‌ڵام ئه‌و یانه هه‌وڵده‌دات، جارێكی دیكه سه‌ركه‌وتن به‌سه‌ر یانه ئیسپانیه‌كه دووپات بكاته‌وه، وه‌كو یاریی چوون به بردنه‌وه له‌به‌رده‌م هاوادارانی یاریگا جێبهێڵیت.
ڤاڵێنسیاش چاوی له بردنه‌وه ،ئه‌گه‌رچی پله‌ی دووه‌می كۆمه‌ڵه‌ی گرتوه هبه‌ڵام هێشتا چاره‌نووسی یه‌كلا نه‌بۆته‌وه، دۆراندن یان به‌رامبه‌ر بوون ره‌نگه نه‌یگه‌یێنێته قۆناخی شازده.
ڤاڵێنسیا به ته‌نیا نیه هه‌ریكه له یانه‌كانی لیۆنی فرانسی و جێنتی به‌ڵژیكیش به‌هه‌مان شیوه هێشتا هیوایان بۆ قۆناخی داهاتوو ماوه،
لیۆن رووبره‌ووی جێنت ده‌بێته‌وه و یانه فرانسیه‌كه خاوه‌نی یه‌ك خاڵه جگه له بردنه‌وه‌ی له‌و دوو یارییه‌ی كه ماویه‌تی، هیچ شتێكی دیكه چاره‌ی ناكات،
لیۆن له خولی لیگاوه‌نیش به 13 خاڵ له دواوه‌ی پاریس سانجێرمانه،پله‌ی دووه‌می گرتوه پێناچیت ئاوا به ئاسانیش بتوانێ ركابه‌ری به‌رده‌وام بكات،
هه‌رچی جێنتی به‌ڵژیكیه له یاریی چوون به گۆڵێك به‌رامبره بوو له ناو یاریگای خۆی به‌ڵام ءئه‌مجاره جێنێت ده‌یه‌وێ هانده‌رانی دڵنیابكاته‌وه بكاته‌وه چونكه له خولی ناوخۆی وڵاته‌كه‌ی خاه‌كانی له‌گه‌ڵ كلۆب برزجی ركابه‌ری ته‌نیا دوو خاڵه ،بۆیه نایه‌وی له هه‌ردوو خوله‌كه تووشی ده‌ستی قه‌ده‌ر بێت ،ده‌یه‌وێ شه‌ڕی مان و نه‌مانی له ده‌ستی خۆی ده‌بێت،