یاریزانێك پێیوایه گۆرگه‌كان له نێو كامپ ن‌و بارسێلۆنا تێكده‌شكێنن
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
ئه‌مشه‌و له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنس لیگ له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و له یاریگه‌ی كامپ نۆ یانه‌ی بارسێلۆنا میونداریی یانه‌ی ڕۆما ده‌كا، یاریزانێكی پێشووی یانه ئیتاڵییه‌كه‌ش پێشبینی بردنه‌وه‌ی یانه‌ی ڕۆما ده‌كات.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 24 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، كریستینان پانۆچی له لێدوانێكدا بۆ ڕۆژنامه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا ده‌ڵێت: "گۆره‌گه‌كانی ڕۆما ده‌توانن له نێو یاریگه‌ی كامپ ن‌و یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه تێك بشكێنن."
پانۆچی ده‌شلێت: "ئه‌وانه‌ی گومان له تواناكانی یانه‌ی ڕۆما ده‌كه‌ن هه‌ڵه‌ن، دڵنیام ڕۆما له‌م یارییه‌دا به‌شێوه‌یه‌كی زۆر تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش ده‌رده‌كه‌ون.
پانۆچی ئێسته به‌ڕێوه‌به‌ری هونه‌ری یانه‌ی لیڤۆرنۆیه كه له خولی پله‌ی دووی ئیتاڵیا یاری ده‌كا، ئه‌و یاریزانه پێشتر له چامپیۆنس لیگی 2012 گۆڵی یه‌كه‌می یانه‌كه‌ی له نێو یاریگه‌ی كامپ نۆ له یانه‌ی بارسێلۆنا تۆمار كردووه، پێشتریش یاری بۆ یانه‌كانی، چێڵسی، ئینته‌ر میلان، ئه‌ی سی میلان، مۆناكۆ، ڕۆما و ڕیال مه‌درید كردووه.