ناوى وه‌زيره‌كانى کابینەی حكوومەتی نوێی توركیا راگەیەندرا

جێگرێكى سه‌رۆك وه‌زيران و دوو وه‌زيريان كوردن.

K24 – ئه‌نقه‌ره‌:

به‌ به‌شدارى سێ كه‌سايه‌تى كورد، راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكوومەتی نوێی توركیا، ئەحمەد داوودئۆغڵو، ئەمڕۆ سێشەممە 24ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، ناوی وەزیرانی كابینەی نوێی حكوومەتی تورکیای راگەیاند.

لە كابینەی نوێی حكوومەتی توركیا کە لە لایەن سەرۆکی ئەو وڵاتەوە پەسەند کرا، سەرۆک وەزیران ئەحمەد داوودئۆغڵۆ پێنج جێگری هەیە. حکوومەتەکە 21 وەزیری لەخۆگرتووە، کە بریتین لە:

- جێگرانی سەرۆك وەزیران:

نوعمان كورتوڵموش، محەممەد شمشەك/ كوردە، یەڵچین ئاكدۆغان، تورگول توركێش و لوتفی ئەلڤان.

- بەكر بۆزدار، وەزیری داد/ كوردە

- سەما رەمەزان ئۆغڵو، وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی

- ڤۆڵكان بۆسكوت، وەزیری كاروباری ئەوروپا

- فیكری ئیسك، وەزیری تەكنەلۆجیا

- سولیەمان سۆیلو، وەزیری دڵنیایی كۆمەڵایەتیی

- فاتیمە ساری، وەزیری شارەوانیی

- مەولود چاوشئۆغڵو، وەزیری دەرەوە

- مستەفا ئێلیتاش، وەزیری كاروباری ئابووریی

- بەرات ئەلبایراك، وەزیری وزە و سەرچاوە سروشتییەكان

- ئاكیڤ كڵچ، وەزیری وەرزش و لاوان

- فاروق چەلیك، وەزیری كشتوكاڵ و ئاژەڵداریی

- گولەن تفەنگچی، وەزیری بازرگانی و گومرک

- ئەفكان ئاڵا، وەزیری ناوخۆ

- جەودەت یەڵماس، وەزیری گەشەپێدان/كوردە

- ماهیر ئەونان، وەزیری كولتوور و گەشتوگوزار

- ناجی ئاغا باڵ، وەزیری دارایی

- عیسمەت یەڵماس، وەزیری بەرگریی

- ڤیزێل ئێرۆغڵو، وەزیری ئاو و ئاوەڕۆ

- محەممەد موەزن ئۆغڵو، وەزیری تەندروستیی

  • بیناڵی یەڵدرم، وەزیری گەیاندن.