به وێنه .. دوو فڕۆكه‌وانه رووسیاییه‌كه به‌ر له گه‌یشتنییان بۆ سه‌ر زه‌وی كوژراون
K24 - هه‌ولێر
جێگری فه‌رمانده‌ی چه‌كداره توركمانه‌كانی سووریا رایگه‌یاند، دوای ده‌رچوونی دوو فڕۆكه‌وانه رووسیاییه‌كه له‌نێو فڕۆكه‌كه‌یان، له‌لایه‌ن چه‌كداره‌كانییانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه.
كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌ی سوخۆی ئێس ی‌و بیست و چار، به یه‌كه‌م حاڵه‌تی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌ندامێكی رێكخراوی هاوپه‌یمانی ناتۆیه له‌گه‌ڵ رووسیا، له‌وه‌ته‌ی وه‌شاندنی گورزه ئاسمانییه‌كان له نێو خاكی سووریا له‌لایه‌ن رووسیاوه.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌نراوی وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیاش، ئه‌و فڕۆكه‌یه‌ی كه له‌لایه‌ن فڕۆكه‌یه‌كی ئێف شازده‌ی جه‌نگی توركیا خراوه‌ته خواره‌وه، ئاسمانی توركیای نه‌به‌زاندووه و هێشتا له‌نێو ئاسمانی سووریادا بووه.
ئه‌لپه‌سلان جه‌لیك، جێگری فه‌رمانده‌ی چه‌كداره توركمانه‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه رووسیاییه‌كه له ئاسمانه‌وه ته‌قه‌یان لێكراوه‌و به‌ر له‌وه‌ی بگه‌نه‌وه سه‌ر زه‌وی كوژراون.
له باره‌ی خستنه خواره‌وه‌ی فڕۆكه‌كه له‌لایه‌ن توركیاوه، ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكی رووسیا رایگه‌یاند، توركیا له پشته‌وه خه‌نجه‌ری وه‌شاندووه.
هه‌فته‌ی رابردوو توركیا داوای له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی سه‌ر به نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان كردبوو، پرسی بۆردومانكردنی توركمانه‌كانی سووریا له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی رووسیا تاوتوێ بكات.
له ماوه‌ی رابردوودا، به‌رپرسانی توركیا چه‌ند جارێك رووسیایان له به‌زاندنی سنووره‌كانییان له‌لایه‌ن فڕۆكه جه‌نگییه‌كانه‌وه ئاگادار كردووه‌ته‌وه.