ئه‌ڵمانيا هيوايه‌ك ده‌خوازێت
K24 – به‌رلين:
دواى تێكشكانى فڕۆكه رووسياييه‌كه، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌ڵمانيا فرانگ ڤالته‌ر شتاينمايه‌ر، هيوايه‌كى خواست.
شتاينمايه‌ر، رايگه‌ياند، ئه‌ڵمانيا هيواخوازه تێكشكانى ئه‌و فڕۆكه رووسياييه كاريگه‌رى نه‌كاته سه‌ر پرۆسه‌ى دانووستانى لايه‌نه‌كان به ئامانجى چاره‌سه‌ركردنى پرسى سووريا.
گوتيشى: "دانووستانه‌كانى وڵاتان هيوايه‌كيان هێناوه‌ته‌دى بۆ دۆزينه‌وه‌ى چاره‌سه‌رى پرسى سووريا و خاوكردنه‌وه‌ى بارگرژييه‌كان و به هيواى ئه‌وه‌ين ئه‌و هه‌وڵانه له‌بار نه‌برێن".
ئەمڕۆ 24ی تشرینی دووەمی /نۆڤەمبەری 2015 سوپاى تورکیا، دوای ئەوەی هۆشداری دەدەنە فڕۆکەیەكی نەناسراوی سەربازی بە دوورکەوتنەوە لە ئاسمانی وڵاتەکە، فڕۆکەکە دەخەنە خوارەوە.
له سه‌ره‌تاى رووداوه‌كه‌دا، سەرچاوەیەکی سەربازی تورکیا رایگەیاند، تا ئێستا نازاندرێت فڕۆکەکە هی چ وڵاتێکە، بەڵام دوای هۆشداری پێدانی بە دوورکەوتنەوەی لە ئاسمانی تورکیا، لەلایەن فڕۆکەکانی جۆری ئێف شازدەی تورکیا خراوەتە خوارەوە.
بەر لە کەوتنە خوارەوە، هەردوو فڕۆکەوانەکە بە پەڕەشوت خۆیان هەڵداوە و سه‌ره‌تا وا بڵاوكرايه‌وه كه له ژياندا ماوون، دواتر ميليشيايه‌كى چه‌كدارى به‌رهه‌ڵستكارى سووريا رايگه‌ياند، ئه‌وان هه‌ردوو فڕۆكه‌وانه‌كه‌يان له ئاسمانه‌وه كوشتووه، له‌و كاته‌ى ئه‌وان به په‌ڕه‌شووت به‌ره‌و زه‌وى نزم ده‌بوونه‌وه.