ژنه موسڵمانێك ده‌بێته خانمى يه‌كه‌مى ئه‌رژه‌نتين

K24 – ئه‌رژه‌نتين:
جولينا عه‌وازه، ژنه موسڵمانى به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانى ده‌بێته خانمى يه‌كه‌مى ئه‌رژه‌نتين.
دواى سه‌ركه‌وتنى هاوسه‌ره‌كه‌ى مۆريسيۆ ماكرى، له هه‌ڵبژاردنى سه‌رۆكايه‌تى ئه‌و وڵاته‌دا و راگه‌ياندنى ئه‌نجامه‌كانى له 23ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015دا، ميدياه ئه‌رژه‌نتين به بايه‌خه‌وه باسيان له خانمى يه‌كه‌مى وڵاته‌كه‌يان كرد.
جوليانا ته‌مه‌نى 41 ساڵه و له بوارى رستن و چنيندا خاوه‌نى كاره و باوكى به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانييه و ناوى ئيبراهيم عه‌وازه و دايكيشى به ره‌چه‌ڵه‌ك سوورياييه و ناوى ئيلسا ئه‌ستير به‌كره.
ئه‌و ژنه له 3ى نيسان/ئه‌پريلى 1974 له پايته‌ختى ئه‌رژه‌نتين له‌دايكبووه و دوو براو دوو خوشكى هه‌يه و هه‌موويان له ناوداره‌كانى ئه‌رژه‌نتينن.
جوليانا له 2010دا هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ موريسيۆ ماكرى ئه‌نجامداوه. ئه‌و كاته ماكرى سه‌رۆكى شاره‌وانى بيونيس ئايريسى پايته‌خت بوو. هاوسه‌رى سێيه‌مى ناوبراو بووه و له‌و كچێكى هه‌يه و له ئێستادا ته‌مه‌نى نزيكه‌ى 3 ساڵه.
جوليانا له باره‌ى باوكييه‌وه له چاوپێكه‌وتنێكى رۆژنامه‌وانييدا رايگه‌ياندبوو، باوكى پياوێكى موسڵمانى كراوه‌يه و كاتێك خوشكێكى له كڵێسه ماره كرا ناڕه‌زايه‌تى پيشان نه‌دا و خوشكێكى ديكه‌شى هاوسه‌رگيرى له‌گه‌ڵ جوويه‌كدا كرد به بێ ئه‌وه‌ى باوكى ناڕازى بێت.