268 ئافرەت لە هەرێمی کوردستان لە 2015 بوونەتە قوربانیی توندووتیژیی

دەستەی مافی مرۆڤی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 268 ئافرەت لە هەرێم بوونەتە قوربانیی توندووتیژیی.

K24

دەستەی مافی مرۆڤی لە ھەرێمی كوردستان رایگەیاند تەنها لە شەش مانگی یەكەمی ئەمساڵدا 268 ئافرەت لە هەرێم بوونەتە قوربانیی توندووتیژیی.

دەستەی مافی مرۆڤی لە ھەرێمی كوردستان ئاشکراشی کرد کە: بەپێی ئامارەکان ئافرەتانی قوربانیانیی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2015 لە پارێزگاکانی ھەولێر و دھۆك و سلێمانی وئیدارەی گەرمیان 268 ئافرەت بوونەتە قوربانیی.

دەستەی مافی مرۆڤ ئەوەشی خستەڕوو کە: بەپێی ئامارەكانی توندووتیژیی لە دژی ئافرەتان، رێژەی توندووتیژیی و ژمارەی قوربانیانی توندووتیژیی لە شەش مانگی یەکەمی ساڵی 2015 بە بەراورد لەگەڵ هەمان ماوە لە ساڵی 2014 لە ھەرێمی كوردستان زیادیان کردووە.