ئۆباما چى به ئه‌ردۆغان گوت
K24 – واشنتن:
سه‌رۆكى ئه‌مريكا له رێگه‌ى ته‌له‌فۆنه‌وه په‌يوه‌ندى به سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغانه‌وه كردووه.
به گوێره‌ى راگه‌يه‌ندراوى رۆژنامه‌وانيى كۆشكى سپى، مه‌به‌ستى سه‌ره‌كى باراك ئۆباما، تاوتوێكردنى پرسى تێكشكاندنى فڕۆكه‌ى رووسيايى له جۆرى سيخۆى 24 بووه، كه دوێنێ توركيا له ئاسمانى سووريادا خستييه خواره‌وه.
له راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: له په‌يوه‌ندييه ته‌له‌فۆنييه‌كه‌دا ئۆباما رايگه‌ياندووه، "ئه‌مريكا و په‌يمانى باكوورى ئه‌تڵه‌سى مافى به‌رگريكردن له سه‌روه‌رى توركيا به ره‌وا ده‌زانن و پشتيوانى لێده‌كه‌ن".
له به‌شێكى ديكه‌ى راگه‌يه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: "هه‌ردوو سه‌رۆكى ئه‌مريكا و توركيا هاوڕا بوونه له‌سه‌ر بايه‌خى هێوركردنه‌وه‌ى ره‌وشه‌كه و هه‌وڵدان بۆ ره‌خساندنى كه‌شێك كه ده‌سته‌به‌رى ئه‌وه بكات رووداوى له‌و جۆره دووباره نه‌بنه‌وه".