فەرەنسا: وەرگرتنی پەنابەران بوەستێنن
K24 – پاريس:
فەرەنسا داوا لە یەكێتی ئەوروپا دەكات پێشوازیكردن لە پەنابەران بوەستێنن و بە دوای چارەسەرێكی نوێ‌دا بگەڕێن.
لە لێدوانێكیدا، مانوێل ڤالس، سەرۆك وەزیرانی فەرەنسا رایگەیاند، ئەوروپا ناتوانێت بە باشی چاودێری سنوورەكانی خۆی بكات.
گوتيشى: "پێویستە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا پێشوازیكردن لە پەنابەران بوەستێنن، هه‌موومان بە دوای چارەسەرێكی باشتردا بگەڕێين و چاودێریش بخەينە سەر سنوورەكانمان بۆ پاراستنی وڵاتەكانمان".
روونيشيكرده‌وه، بۆ دۆزينه‌وه‌ى رێگە چارەیەك بۆ رێگە گرتن لە ھاتنی پەنابەران بۆ ئەوروپا، بڕیار وایە، فرانسوا ئۆلاندی سەرۆكی فەرەنسا و ئه‌نگێلا مێركلی راوێژكاری ئەڵمانیا له‌گه‌ڵ يه‌كدى كۆببنه‌وه.
له سه‌ره‌تاى ئه‌مساڵه‌وه شه‌پۆلێكى كۆچكردنى هاووڵاتيان له وڵاتانى خۆرهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست و باكوورى ئهفريقياوه به‌ره‌و ئه‌وروپا ده‌ستيپێكردووه. به گوێره‌ى ئاماره فه‌رمييه‌كان له ماوه‌ى 11 مانگى رابردوودا زياتر له 750 هه‌زار په‌نابه‌ر ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاست و كه‌ناراوه‌كانى توركيا و يۆنانيان به‌ره‌و ئه‌وروپا به‌جێهێشتووه.