نوێنه‌رێكى مالكى ته‌قه له نوێنه‌رێكى مواتن ده‌كات
K24 – به‌غدا:
گوته‌بێژى ئيئتيلافى مواتن به‌ليغ ئه‌بو كه‌له‌ل، ورده‌كارى رووداوى هه‌وڵى كوشتنى له لايه‌ن ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق له كوتله‌ى ده‌وڵه‌تى ياسا، كازم ئه‌لسه‌يادى ده‌گێڕێته‌وه.
ئه‌بو كه‌له‌ل، رايگه‌ياند، رووداوه‌كه له ناو كه‌ناڵى ديجله‌ى ئاسمانييدا روويدا.
گوتيشى: "ئێواره‌ى سێشه‌ممه، به مه‌به‌ستى چاوپێكه‌وتنێك له‌گه‌ڵ كه‌ناڵه‌كه سه‌ردانى كه‌ناڵى ناوبراوم كرد و له هۆڵى پێشوازيكردن له ميوانه‌كان بووم، سه‌يادى به روومدا هه‌ڵشاخا و به جوێن و وشه‌ى نه‌شياو هێرشى كرده سه‌رم".
گوتيشى: "پرسيارم لێ‌كرد، بۆچى به‌و جۆره هێرشده‌كاته سه‌رم، به‌ڵام ئه‌و به‌وه‌نده نه‌وه‌ستا و په‌لامارى دام و پاسه‌وانه‌كان و ژماره‌يه‌ك له كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه پێشيان پێگرت".
له درێژه‌ى گێڕانه‌وه‌كه‌يدا، ئه‌بو كه‌له‌ل، گوتيشى: "دواى ئه‌وه‌ى پاسه‌وان و كارمه‌نده‌كان دووريانخسته‌وه، دواى ماوه‌يه‌كى كه‌م، خۆى و پێنج له پاسه‌وانه‌كانى به چه‌كه‌وه هاتنه‌وه گژم و وتيان ده‌بێت بێيت له‌گه‌ڵمان و پاشان ده‌ستيان به ته‌قه كرد و سه‌يادى خۆى دوو فيشه‌كى ده‌مانچه‌ى پێوه‌نام، به‌ڵام يه‌كێك له كارمه‌نده‌كان ده‌ستى ئه‌وى هه‌ڵبڕى و فيشه‌كه‌كان به‌سه‌ر سه‌رمدا ته‌قين".
روونيشيكرده‌وه، دواتر كارمه‌ندانى كه‌ناڵه‌كه ئه‌ميان بردووه‌ته ستۆديۆيه‌كى ديكه و ده‌رگايان له‌سه‌ر داخستووه، به‌ڵام له ده‌ره‌وه نوێنه‌ره‌كه‌ى مالكى هه‌ر به‌رده‌وام بووه له هه‌ڕه‌شه‌كردن و چه‌ند فيشه‌كێكى ديكه‌ى ته‌قاندووه.
ئه‌بو كه‌له‌ل، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه‌شكرد، له‌و كاته‌دا چه‌كى پێ نه‌بووه و پاسه‌وانيشى له‌گه‌ڵدا نه‌بووه.
هه‌روه‌ها گوتى: "گرته‌ى ڤيديۆيى ئه‌و رووداوه و شاهێدى هه‌يه و رووداوه‌كه به‌و جۆره بووه كه باسيده‌كات".
له به‌شێكى ديكه‌ى لێدوانه‌كه‌يدا، ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌ران به‌ليغ ئه‌بو كه‌له‌ل، كازم سه‌يادى تۆمه‌تبار كرد به هه‌وڵدان بۆ رفاندن و تيرۆركردنى و ره‌تيشيكرده‌وه، هيچ ناكۆكييه‌كى تايبه‌تى له‌گه‌ڵ سه‌ياديدا هه‌بوو بێت.
ئاشكراشيكرد، به‌و هۆيه‌وه سكاڵاى ياسايى له‌سه‌ر سه‌يادى تۆمار كردووه و داواشيكرد، لايه‌نه په‌يوه‌نديداره‌كان تۆمه‌تبار ده‌ستگير بكه‌ن.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان، رووداوه‌كه به‌و هۆيه‌وه روويداوه كه سه‌يادى نه‌يتوانييوه وه‌ڵامى ره‌خنه‌كانى ئه‌بوكه‌له‌ل بداته‌وه و به‌و هۆيه‌وه دواى به‌رنامه‌كه ويستوويه‌تى تيرۆرى بكات.