رووسيا ده‌ستيپێكرد
K24 – لازقييه:
روانگه‌ى سووريا بۆ مافه‌كانى مرۆڤ بڵاويكرده‌وه، وه‌ك تۆڵه‌كردنه‌وه‌يه‌ك بۆ كه‌وتنه‌خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه‌ى، رووسيا ده‌ستيكردووه به بۆردومانكردنى ناوچه‌كانى نزيك شوێنى كه‌وتنه خواره‌وه‌ى فڕۆكه‌كه.
روانگه‌كه له به‌ياننامه‌يه‌كدا، بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ 25ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2015، فڕۆكه‌كانى رووسيا لانيكه‌م 12 جار ئه‌و ناوچانه‌يان بۆردومانكردووه، كه دوێنێ فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى لێكه‌وته خواره‌وه.
روونيشيكرده‌وه، بۆردومانه‌كه‌ى رووسيا ناوچه‌كانى ده‌وروبه‌رى لازقييه‌ى له باكوورى سووريا گرتووه‌ته‌وه و له‌و ناوچانه‌ش به‌رهه‌ڵستكارانى سووريا به تايبه‌تى ميليشياكانى به‌ره‌ى نووسره‌ى سه‌ر به رێكخراوى قاعيده و توركمانه‌كانى نزيك له توركياى تێدان.
دوێنێ چه‌كدارانى سه‌ر به ميليشيايه‌كى توركمان، رايانگه‌ياند، هه‌ردوو ئه‌و فڕۆكه‌وانانه‌يان كوشتووه كه دواى تێكشكانى فڕۆكه‌كه‌يان له نزيك ناوچه‌كانى ژێر ده‌سه‌ڵاتييان به په‌ڕه‌شووت خۆيان هه‌ڵدابووه خواره‌وه.
حه‌سه‌ن حاج عه‌لى، يه‌كێك له به‌رپرسانى ميليشيا چه‌كدارييه‌كان له ناوچه‌كه رايگه‌ياندووه، كه‌شتييه جه‌نگييه‌كانى رووسيا له ده‌رياى سپى ناوه‌ڕاسته‌وه، چه‌ندين مووشه‌كيان ئاراسته‌ى ناوچه‌كانيان كردووه و سووپاى سوورياش به چڕى بۆردومانيان ده‌كات.
دوێنێ له لايه‌ن توركياوه، فڕۆكه‌يه‌كى رووسيايى له جۆرى سيخۆى 24 تێكشكێندرا و فڕۆكه‌وانه‌كانيشى دواى ئه‌وه‌ى خۆيان به په‌ڕه‌شووت هه‌ڵدايه خواره‌وه، له لايه‌ن چه‌كدارانى ميليشيايه‌كى توركمانه‌وه كوژران.