ڕاپۆرتێكی شیكاری له باره‌ی كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می چامپیۆنس لیگ
K24 ـ ژووری هه‌واڵ
له كۆمه‌ڵه‌ی چواره‌می چامپیۆنس لیگدا، ئه‌مشه‌و دوو یاریی له كات 10:45 خوله‌كی شه‌و ده‌كرێن، یۆڤینتۆس میوانداری یانه‌ی مانچێستر سیتی ده‌كات، خانمه پیره‌كه ده‌یه‌وێت هه‌مان سه‌ركه‌وتنی یاریی چوونی به‌سه‌ردا دووباره بكاته‌وه، كاتێك یارییه‌كه‌ی به (1 ـ 2) گۆڵ له یانه‌ی سیتیزن برده‌وه.
له یارییه‌كی دیكه‌یش (بورسیا مونشنگلادباخ و سیڤییه) به‌یه‌ك ده‌گه‌ن، تاڕاده‌یه‌ك ماڵئاوایی كردنیان له پاڵه‌وانییه‌تییه گه‌وره‌كه یه‌كلایی بووه‌ته‌وه. یاریی چوونی نێوان ئه‌م دوویانه‌یه به سه‌ركه‌وتنی یانه ئیسپانیایه‌كه به 3 گۆڵی بێوه‌ڵام كۆتایی هاتبوو.
بارودۆخی یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی
یانه‌ی مانچسته‌ر سیتی له پرێمه‌رلیگ له به‌رانبه‌ر یانه‌ی لیڤه‌رپوول تووشی شكستێكی پڕ له شه‌رمه‌زاری هات، كاتێك یارییه‌كه‌ی به (4 ـ 1) گۆڵ دۆڕاند، به‌مه‌یش بۆ خانه‌ی سێیه‌م خزا، ئه‌مشه‌ویش له سیتیزن له چامپیۆنس لیگ كه به 9 خاڵ لوتكه‌ی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی گرتووه" ده‌بێته میوانی یانه‌ی یوڤێنتووس، هه‌ردووكیشیان شه‌ڕێ گه‌یشتن به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ قۆناخی داهاتوو ده‌كه‌ن.
بارودۆخی خانمه پیره‌كه
یانه‌ی یوڤێنتووس ئێسته بارودۆخی جێگیره، به‌تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه سێیه‌مین سه‌ركه‌وتنی له‌سه‌ریه‌كی له خولی ئیتاڵیا تۆمار كرد، بۆیه ده‌یه‌وێت هه‌مان ئه‌و ئه‌نجامه باشانه له چامپیۆنس لیگیش دووباره بكاته‌وه.
یانه‌ی یوڤی له چامپیۆنس لیگ به 8 خاڵ پله‌ی دووه‌می گرتووه، ئه‌گه‌ر ئه‌مڕۆ یارییه‌كه بباته‌وه سه‌ركه‌وتنی بۆ قۆناخی داهاتوو مسۆگه‌ر ده‌كات.
مونشنگلادباخ و سیڤییه له به‌رده‌م ئاسۆییه‌كی لاواز
ئه‌م یارییه كه‌متر سه‌رنجی میدیایه‌كانی له‌سه‌ره، به‌و پێیه‌ی هه‌ردووكیان له چامپیۆنس لیگ ئاستێكی خراپیان پێشكه‌ش كردووه، ڕه‌نگی جه‌نگی هه‌ردووكیان بۆ ده‌ربازبوون نه‌بێت له‌م قۆناخه، به‌ڵكوو بۆ وه‌رگرتنی بلیتێكی یۆرۆپا لیگ بێت.
یانه‌ی سیڤییه‌ی ئیسپانیا به 3 خاڵ له خانه‌ی سێیه‌م و بورسیا مونشنگلادباخیش به 2 خاڵ له دواپله‌ی رێزبه‌ندی كۆمه‌ڵه‌كه‌ی دێن.