ئیسكۆ سزا درا
K24 ـ هه‌ولێر
شكسته‌كه‌ی یانه‌ی ڕیال مه‌درید له كلاسیكۆی ئیسپانیای سزایه‌كی قورسی به‌دوای خۆیدا هێنا، ئه‌ویش له ده‌ستدانی ئه‌ستێره‌یه‌كی هێڵی ناوه‌ندی یانه‌كه‌یه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 25 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015 فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا دوای خوێندنه‌وه‌ی ڕاپۆرتی ناوبژیوانانی یاری كلاسیكۆ، بڕیاری سزادانی ئیسكۆی به سڕكردن بۆ 2 یارییدا.
ئیسكۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ له یاری كلاسیكۆی نێوان ڕیال مه‌درید و بارسێلۆنا به ئه‌نقه‌ست له یاریزانی به‌ڕازیلی نێیماری دا، به‌مه‌یش ناوبژیوان كارتی سووری به‌ڕوویدا به‌رز كرده‌وه، ئه‌م یاریزانه له 2 یاریی داهاتووی لا لیگا له به‌رانبه‌ر یانه‌كانی ئیبار و خیتافی به‌شداریی ناكات.