فڕۆكه رووسياييهكه چى بهسهر بازارى نهوتدا هێناوه
K24 – ههولێر:
نرخی نەوت لە ماوەی كەمتر لە ساڵ و نیوێكدا، نزیكەی نیوەی نرخەكانی خۆیی لە دەستداوە. لە كاتێكدا تێكڕای نرخی نەوت لە ٢٠١٤دا ١٠٠ دۆلار و ٥٠ سەنت بووە، بەڵام لە ماوەی ئەمساڵدا و تا ئێستا تێكڕای نرخەكانی ٥٦ دۆلار و 80 سەنتە.
بە كاریگەری خستنە خوارەوەی فڕۆكە رووسیاييەكە لەلایەن سوپای توركیاوە، نرخی نەوت لە بازارەكاندا بە رێژەی ٣% بەرزبووهتهوە و نرخی یەك بەرمیل نەوتی برێنت بووە ٤٥ دۆلار و ٣٤ سەنت و نرخی نەوتی تكساسیش بووە ٤٢ دۆلار و ٢٧ سەنت.
به گوێرهى ئاماژهى بۆرسهكانى نهوت، به گشتيى نرخی نەوت لە بازاڕە جیھانیەكان روو لە داكشانە. ئەوەش بەكاریگەری زۆری نەوت لە بازاڕ و كێبڕكێی نێوان نەوتفرۆشەكان بۆ خستنەڕوی نەوتی زیاتر لە بازاڕەكاندا.
هاوكات بانكی گۆڵدمان ساكس پێشبینی ئەوەیكردوە، نرخی نەوت بۆ ٢٠ دۆلار دادەبەزێت، چونكە ١٠٠ ملیۆن بەرمیل لە رێگەیە بۆ بازاڕەكان لە كاتێكدا تەنانەت ئهمبارهكانيش توانای جێكردنەوەی ئەو ھەموو نەوتەیان نیە.
لەو چوارچێوەیەشدا سعووديیە بەرھەمی نەوتی خۆی بەرزكردەوە بۆ ١٠ ملیۆن و ١٩٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە. بەوەش بەرھەمی نەوتی سعوودیيە كەوتە پێش بەرھەمی رووسیا بە جیاوازی ٦٩ ھەزار بەرمیل، تەنھا لە 9 مانگی رابردوودا، بەرھەمی نەوتی ئەمەریكا ٧.٥% و ھی عهرهبستانى سعووديیە ٥% و عێراق ٨.٧% زیادیكردووە. ئێرانیش رایگەیاندووە ئاستی بەرھەمی نەوتی خۆی ٥٠٠ ھەزار بەرمیلی رۆژانە زیاد دەكات.
ئەگەرچی رووداوەكەی توركیا تا رادەیەك نرخی نەوتی بەرزكردەوە، بەڵام ئەگەر گرژییە سیاسیيەكە درێژە نەكێشێت نرخی نەوت لە داكشان بەردەوام دەبێت، ھەر ھەڵكشان و داكشانێكی نرخی نەوتیش راستەوخۆ كاریگەری لەسەر وڵاتانی نەوت فرۆش ھەیە بە تایبەتی ھەرێمی كوردستان كە بە شێوەیەكی سەرەكی پشتی بە داھاتی نەوت بەستووە.
ئەگەر نرخی نەوت لە داشكانەكانی بەردهوام بێت، كێشەی گەورەتری ئابووری دووچاری ھەرێمی كوردستان دەبێتەوە.
دوێنێ له لايهن توركياوه، فڕۆكهيهكى رووسيايى له جۆرى سيخۆى 24 تێكشكێندرا.