سبه‌ی چاوه‌ڕوانی به‌رنامه‌یه‌كی وه‌رزشی ناوا‌زه‌ی كوردستان 24 بن
K24 ـ هه‌ولێر
له ئێسته‌دا پرسی وه‌رزی نوێی خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان قسه و باسێكی زۆری له باره‌وه ده‌كرێت، یانه‌كان به‌سه‌ر دوو به‌ره‌دا دابه‌شبوون، به‌شێكیان سه‌ره‌ڕای كێشه‌كان ئاماده‌یی خۆیان بۆ به‌شداریكردن نیشانداوه، به‌شه‌كه‌ی تریش خۆیان له بابه‌ته‌كه بێده‌نگ كردووه و نییه‌تی بایكۆت كردنیان هه‌یه.
سبه‌ی پێنجشه‌ممه، 26 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان 24، له كات 4ـی ئێواره به پرۆگرامێكی وه‌رزشی ناوازه و تایبه‌ت ئه‌م پرسه ده‌خاته به‌رده‌م به‌رپرسان و شرۆڤه‌ی ورد و بابه‌تیانه له‌سه‌ر ئه‌م كێشه ده‌كات.
كوردستان 24 له میانه‌ی به‌رنامه‌كه‌یدا كه سبه‌ی ڕاسته‌وخۆ له نێو یه‌كێك له یاریگه وه‌رزشییه‌كانی كوردستان په‌خش ده‌كرێت، ميوانداری كه‌سانی په‌یوه‌ست به‌م كێشه‌یه ده‌كات و له‌سه‌ر ته‌واوی ورده‌كارییه‌كان هه‌ڵوه‌سته ده‌كات.