فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا ناحيه‌يه‌كى سه‌ر به‌ ئامێديان بۆردوومان كرد

شەوی 25تشرینی دووەمی/ نۆڤەمبەری 2015 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆك بۆردوومان كرد.

K24- دھۆك

شەوی 25تشرینی دووەمی/ نۆڤەمبەری 2015 فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا، بنکە و بارەگاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە دەڤەری ئامێدی لە سنوری پارێزگای دھۆك بۆردوومان كرد.

 

بە پێی زانیاری پەیامنێرانی كوردستان24 لە پارێزگای دھۆك، شەوی رابردوو چەند فڕۆكەیەكی جەنگی توركیا ناوچەی (كێستێ)ـیان لە ناحیەی كانی ماسی سەر بە قەزای ئامێدی بۆردوومان كردوە.

بۆردوومانەكەی شەوی رابردووی فڕۆكە جەنگیەكانی توركیا لە سنوری قەزای ئامێدی 45 خولەك بەردەوام بووە، زیانی بە رەزوباخ و ژینگەی ناوچەكە گەیاندووە، بەڵام زیانی گیانی خەڵکی سڤیلی لێنەکەوتووەتەوە لێ نەكەوتووتەوە. سەبارەت بە ئاماری زەرەر و زیانی گەریلاکانیش، تا ئێستا هیچ روونکردنەوەیەک ئاشکرا نەکراوە.