بارزانی وعوبێدى تاوتوێی رزگاركردنى مووسڵ دەکەن

کۆبوونەوەی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزیری به‌رگرى عێراق کۆتایی هات

K24

 

کۆبوونەویە مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و خالید عوبەیدی وەزیری بەرگری عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی دواین پێشهاتەکانی بەرەكانی شەڕییان لەگەڵ داعش کرد.

دوێنێ 25ی تشرینی دووەمی/ نۆڤەمبەری 2015، خالید عوبێدی وەزیری بەرگری عێراق بە سەردانێك گەیشتە ھەرێمی كوردستان ئەمڕۆش سەردانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستانی كرد لە پیرمام، ئێستادا لەگەڵ مەسعود بارزانی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان لە كۆبوونەوەدان.

بە پێی زانیارییەكانی پەیامنیری كوردستان 24 لە پیرمام كۆبوونەوەكە لە بارەی پرۆسەی ئازادكردنەوەی شاری موسڵە، حكومەتی عێراق دەیانەوێت مەرج و راوبۆچوونی سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزارەتی پێشمەرگە بزانن بۆ بەشداریكردن و شێوەی ئەنجامدانی پڕۆسەی رزگاركردنی موسڵ.

لە كۆبوونەوەی نێوان سەرۆكی ھەرێمی كوردستان و وەزیری بەرگری عێراق، ھەر یەك لە كەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت و فەریق روكن ئەنوەر حەمە ئەمین ، فەرماندەیی فەرماندەیی ھێزە ئاسمانیەكانی عێراق بەشداری تێدا دەكەن.