ئه‌مريكا مه‌شق به‌ گه‌ريلاكانى يه‌په‌گه‌ ده‌كات

ژمارەیەك ئەفسەر و راوێژكاری سەربازیی سوپای ئەمریكا، بۆ مەشقپێكردن بە شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)، چوونەتە رۆژئاوای كوردستان.

K24 – قاميشلۆ:

ژمارەیەك ئەفسەر و راوێژكاری سەربازیی سوپای ئەمریكا، بۆ مەشقپێكردن بە شەڕڤانانی یەكینەكانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ی باڵی سەربازیی پارتی یەكێتی دیموكراتی (پەیەدە)، چوونەتە رۆژئاوای كوردستان.

بە پشتیوانیی ئەمریكا، ھێزێكی سوريايى و كوردی لە رۆژئاوای كوردستان بە ناوی "سوپای دیموكراتیی سوریا" پێكھێنراوە، كە كاری ھێرشكردن و رزگاركردنەوەی شاری رەققەی سوریا دەبێت لەژێر دەسەڵاتی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش).

به‌ گوێره‌ى زانيارى ميدياى ئۆپۆزيسيۆنى سووريا، ئەمریكا بەڵێنی مەشقكردن بەو ھێزەی داوە.

پێشتریش بڵاوكرایەوە، ئەمریكا بارێك چەك و پێداویستی سەربازی رەوانەی هەولێر كردووە، بۆ ئەوەی لە رێگەی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە دابەشی سەر گرووپەكانی رۆژئاوای كوردستان بكرێت.

لیژنەكانی ھەماھەنگیی ئۆپۆزیسیۆنی سووریا رایانگەیاندووە، كە ژماره‌يه‌ك لەو ٥٠ راوێژكارە سەربازییەی ئەمریكا، گەیشتوونەتە شاری قامیشلۆی رۆژئاوای كوردستان.

دوای ھێرشی داعش بۆ سەر رۆژئاوای كوردستان و بەتایبەت شاری كۆبانێ، ئەمریكا بە فڕۆكە جەنگییەكانی، لە ئاسمانەوە پشتیوانیی یەپەگەی لە دژی داعش كرد و توانرا بە ھاوكاریی ھێزی پێشمەرگەی باشووری كوردستان، شاری كۆبانێ له‌ داگيركارى داعش رزگار بكرێت.