ڕاپۆرتێكی شیكاری له بارهی یارییهكانی ئهمڕۆی یۆرۆپا لیگ
K24 ـ ههولێر
ئهمڕۆ له یۆرۆپا لیگ له 3 كاتی جیاواز چهندان یاریی گرینگ و ئاگرینگ دهكرێن،
لە كۆمەڵەی یەكەم تەنیا یەك پلیت ماوە بۆ قۆناخی داهاتوو و سێ یانەش شەڕ لەسەر ئەو پلیتە دەكەن.
كلوب دهیهوێت هێزی خۆی له دژی یانهی بۆردۆش تاقی بكاتهوه
لە لوتکەی یارییەکانی ئەم گەڕەی یۆرۆپا لیگ لە کاتژمێر 11:05 خولهكی شهو یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی دوای بردنەوە مەزنەکەی له پرێمهر لیگ له بەرامبەر یانەی مانچستەرسيتی دەیەوێ ھێزی خۆی لەگەڵ یانەی بۆردۆی فەڕەنسی تاقی بکاتەوە.
لیڤەرپوول لە کۆمەڵەی دووەم خاوەنی ٦ خاڵە و لە دوای یانەی سوینی سویسری دێت. بۆردۆش تەنیا سێ خاڵی ھەیە بە ئومێدی بردنەوە لەناو یاریگای ئەنفێڵد و بەدەست ھێنانی سێ خاڵ یاری دەکات.
گەرچی کۆتینھۆی بەرازیلی و یاریزانی سەرەکی یانەی لیڤەرپوول لەم یارییە یاری ناکات بەڵام یۆرگن کلۆپ بەڵێنی سێ خاڵەکەی بە ھاندەرانی داوە.
ناپۆلی به خهیاڵێكی ئاسووده ڕووبهڕووی یانهی كلوب بروج دهبێتهوه
لە یارییەکی تردا کە یانهیهكیان بە خەیاڵێکی ئاسوودە و دهروونێكی ئارام یاری دەکات کە ئەویش ناپۆلی ئیتاڵییە كاتێك رووبەرووی کلوب بروجی بەلژیکی دەبێتەوە.
ناپۆلی لە گەڕی رابردووەوە خاڵەکانی گەیاندە ١٢ خاڵ و بەفەرمی سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داھاتوو مسۆگەر کرد، ھەرچی یانە بەلژیکییەکەیە چوار خاڵ لە ھەگبەی ھەیە و لە پلەی سێیەمی کۆمەڵەکەی دێت. یارییەکەش لە ناو یاریگای خۆی ئەنجام دەدات. بەدەست ھێنانی سێ خاڵیش لەم یارییە واتای بەردەوام بوونی ڕکابەریی کلوب بروجە لە کۆمەڵەکەی.
ئهسپهڕهشهكهی كۆمهڵهی یهكهم باڵادهستی خۆی سهپاندووه
لە کۆمەڵەی یەکەم یانەی مۆڵدەی نۆرویژ کە ئەسپی رەشی ئەو کۆمەڵەیە بوو سەرکەوتنی بۆ قۆناخی داھاتوو مسۆگەر کردووە، 3 یانەکانی دیكهیش فەنەرباخچەی تورکی و سیڵتکی سکۆتلەندی و ئەیاکسی ھۆڵەندی رکابەری بۆ گرتنی پلەی دووەم دەکەن.
یانەی سێلتیک ٢ خاڵی کۆکردووەتەوە و مێوانداری ئەیاکسی خاوەن ٣ خاڵ و پلەی سێیەم دەکات، یانەی فەنەرباخچە تورکیش ٥ خاڵی لە ھەگبەدایە كاتێك بەرەو نۆرویژ دەڕوات، بە ئومێدی وەرگرتنی سێ خاڵ لە یانەی مۆڵدەی کە لە یاری چوون لەناو تورکیا توانی خاڵێک لەو یانەیە وەربگرێت.