مالكى هێرشى كرده سه‌ر ئه‌ردۆغان
K24 – به‌غدا:
جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق، نورى مالكى رايگه‌ياند، سياسه‌تى ئه‌ردۆغان، شه‌ڕى جيهانى سێيه‌م دێنێته ئاراوه.
نورى مالكى گوتى: "سياسه‌ته دوژمنكارييه‌كانى ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، جيهان به‌ره‌و شه‌ڕێكى ديكه ده‌بات".
گوتيشى: "ئه‌ردۆغان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كرد، فڕۆكه رووسياييه‌كه بۆ ماوه‌ى چه‌ند چركه‌يه‌ك ئاسمانى توركياى به‌زاندووه، به‌ڵام ئه‌و له‌بيرى چووه، كه رۆژانه فڕۆكه‌كانى ئاسمانى عێراق و سووريا ده‌به‌زێنن و تانكه‌كانى له لێوارى سنوورى ئه‌و وڵاتانه‌ن و له ئاستى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تيشدا بێده‌نگييه‌كى سه‌يرى له به‌رامبه‌ريدا هه‌ڵبژێردراوه".
روونيشيكرده‌وه، "ئه‌و سياسه‌ته نه‌يارانه‌يه‌ى ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه له هه‌موو جيهان ده‌كه‌ن".
مالكى زۆرتر له‌سه‌ر ئه‌ردۆغان قسه‌يكرد و گوتى: "ئه‌ردۆغان ته‌نيا به‌وه نه‌وه‌ستاوه كه ئاسانكارى بۆ جووڵه‌ى چه‌كدارانى داعش بكات، به‌ڵكو به كرده‌وه شێواوه‌كانى هه‌نگاوى دوورترى نا و ده‌ستيكرد به هه‌ڕه‌شه‌كردن له‌و هه‌وڵه نێوده‌وڵه‌تييانه‌ى له ئارادان بۆ كۆتايهێنان به په‌تاى تيرۆر كه له ناوچه‌كه بڵاو بووه‌ته‌وه".
مالكى ئه‌وه‌شى گوت: "ئه‌ردۆغان كه‌سايه‌تييه‌كى مه‌ترسيداره و ئاسايش و ئارامى ناوچه‌كه و جيهان ده‌خاته مه‌ترسييه‌وه".
داواشى له حكومه‌تى عێراق و وڵاتانى ناوچه‌كه و ئه‌نجوومه‌نى ئاسايشى نێوده‌وڵه‌تى كرد، رێككارى پێويست دژى ئه‌و سياسه‌ته‌ى ئه‌ردۆغان بگيرێته به‌ر.
ئه‌م قسانه‌ى مالكى له كاتێكدا هاتن كه وه‌ڵامى ژماره‌يه‌ك رۆژنامه‌وانى دايه‌وه، كه به‌مه‌به‌ستى روونكردنه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى له باره‌ى ره‌وشى نوێى ناوچه سنوورييه‌كان و پێشهاته‌كانى سووريا و توركيا و رووسيا پرسياريان ئاراسته ده‌كرد.
له سه‌رده‌مى ده‌سه‌ڵاتدارێتى نورى مالكييدا وه‌ك سه‌رۆك وه‌زيران، په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره ئاڵۆز بوون و چه‌ند جارێك مالكى ئه‌نقه‌ره‌ى به ده‌ستوه‌ردان له كاروبارى ناوخۆى عێراق تۆمه‌تبار كرد.
دواى ئه‌وه‌ى حه‌يده‌ر عه‌بادى پۆستى سه‌رۆكايه‌تى وه‌زيرانى عێراقى پێ سپێردرا، راده‌ى گرژييه‌كانى نێوان به‌غدا و ئه‌نقه‌ره كه‌مبوونه‌ته‌وه، به‌ڵام تا ئێستا په‌يوه‌ندييه‌كانيان ئاسايى نه‌بوونه‌ته‌وه.