"ده‌نگى كوردستان" ده‌بێته ده‌نگى رۆژهه‌ڵات
K24 – سنه:
یەکەم ژمارەی هەفتەنامەی "دەنگی کوردستان" لە سنەی رۆژهەڵاتی کوردستان مۆڵه‌تی دەچوونی پێدرا.
هه‌فته‌نامه‌ى "ده‌نگى كوردستان" له يه‌كه‌م ژماره‌يدا، کۆمەڵێک بابەتی سیاسی، کلتووری و کۆمەڵایەتیی لەخۆ گرتووە.
به گوێره‌ى راپۆرتى ئاژانسى ميهرى ئێران، هه‌فته‌نامه‌ى "دەنگی کوردستان" بابەت و هەواڵی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش بڵاو دەکاتەوە.
دوای هاتنه سه‌ركارى کۆماری ئیسلامی لە ساڵی١٩٧٩دا، سەرەتا چەند گۆڤارێکی وەک "ئامانج" و "ئاوێنە" سەر بە دامەزراوکانی حکومەت بە کوردی بڵاوکرانەوە.
رەوتی رۆژنامەگەری بە بڵاو کردنەوەی گۆڤاری "سروە" گەیشتە قۆناغێکی دیکە و گه‌شه‌ى زۆرى به‌خۆوه بينى.
دوای "سروە"، تا ئێستا بە شێوەی پچڕ پچڕ چەند گۆڤاری هەفتانە، مانگانە و وەرزانە بڵاوكراونه‌ته‌وه. بە تایبەت لەو سەردەمەدا خوێندكارانی کورد جۆرێک رۆژنامەگەریی خوێندکارانیان بنیات نا.
ئێستا لە رۆژهەڵاتی کوردستاندا، گۆڤاری "مه‌هاباد" مانگانە بەرده‌وام دەردەچێت. هه‌روه‌ها چەند هەفتەنامەیەکیش بە شێوه‌ى پچڕ پچڕ بڵاو دەکرێنەوە.
ئێران به وڵاتى "سه‌ركوتكردنى ئازادى چاپه‌مه‌نى" هه‌ژمار ده‌كرێت و حكومه‌تى ئه‌و وڵاته كار به ياساى "مۆڵه‌ت وه‌رگرتنى" پێشوه‌خته ده‌كات و به گوێره‌ى زانيارى راپۆرته نێوده‌وڵه‌تيه‌كانى تايبه‌ت به ئازادى چاپه‌مه‌نى، مۆڵه‌تبه‌خشين بۆ چاپه‌مه‌نييه‌ك له ئێران‌دا كارێكى دژواره.
بۆ خۆده‌ربازكردن له‌و رێككارانه، رۆژنامەوانانى رۆژهەڵاتى كوردستان، زۆرجار بڵاوکراوەکانی خۆیان وەک پاشکۆی رۆژنامە مۆڵه‌تدراوه‌كانى ئێران بڵاوده‌كه‌نه‌وه.
مێژووی رۆژنامەگەری لە رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ ساڵی ١٩٢١ دەگەڕێتەوە، له‌و ساڵه‌دا رۆژنامەی "کورد" لە شاری ورمێ لەژێر چاودێریی سمکۆی شکاکدا چەند ژماریەکی لێ بڵاوکرایەوە.
لە سەردەمی کۆماری کوردستانیشدا (1946-1947) بە دەرچوونی رۆژنامە و گۆڤارەکانی "کوردستان"، "هەڵاڵە" و "نیشتمان"، قۆناغێکی نوێی رۆژنامەگەری له‌و به‌شه‌ى كوردستان دەستیپێکرد.
دوای رووخانی کۆماری کوردستان، حکومەتی پاشایەتی گۆڤارێکی مانگانەی هەر بەناوی "کوردستان" چاپدەکرد، بەڵام تەنیا مۆڵه‌تدەدرا بۆ باڵوێزخانەی وڵاتان بچێت و کوردینووسینیش وەک کارێکی نایاسایی سزای لەسەر بوو.