هێڵی به‌رگری یانه‌ی ڕیال مه‌درید وێران بوو

سه‌ره‌ڕای ڕامۆس و مارسیلۆ, ئه‌ستێره‌یه‌كی دیكه‌شی له‌ده‌ستدا

 

 K24 ـ هه‌ولێر

لە یاریی شەوی رابردووی یانەکەی لە بەرامبەر یانەی شاختار دۆنێتسک، ڤاران لە خولەکی ٣٢ تووشی گرژبوونی ماسووڵکە بوو و نه‌یتوانی یارییەکە تەواو بکات، بە ناچاری رافایل بێنیتیز گۆڕانکاری پێکرد و دانیلۆی بردە شوێنی.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌، 26 تشرینی دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌ری 2015، ڕۆژنامەی ئاسی ئیسپانی رایگەیاندووە، گومان دەکرێت پێکانەکەی ڤاران سووک نەبێت و لە بەستەرەکانی ئەژنۆی ئازاری پیگەیشت بێت، بەڵام بۆ دیاریکردنی راددەی پێکانەکەی، سبەی هەینی پشکنینی پزیشکی بۆ ئەنجام دەدرێت.

رۆژنامە مەدریدییەکە پیشبینی کردووە بەرگرایکارە فەرەنسییەکە نەتوانێت لە بەرامبەر ئێیبار یاریی بکات و هاوشێوەت مارسیلۆ و رامۆس لە یانەکەی داببڕێت.