كوردستان شوێنپێی رووسیا لێژ ده‌كات
K24 - مۆسكۆ
توركیا ده‌بێته یه‌كه‌م وێستگه‌ی گواستنه‌وه و بازاڕی ساخكردنه‌وه‌ی گازی سروشتی كوردستان و شاره‌زایانی بوارى نه‌وت و گازيش، پێيانوایه كوردستان، ده‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌ی وزه‌ی روسیا بۆ توركيا.
هه‌رێمی كوردستان به سه‌رچاوه سروشتییه‌كانی، هاوكێشه و سنووره داخراوه‌كانی به‌رووی خۆیدا كردووه‌ته‌وه و نه‌یاره‌كانی دوێنیشی، كرده دۆست و كڕیاری ئه‌مڕۆ، له هه‌مانكاتیشدا پێده‌چێت شوێنپێی وڵاتانی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنی وزه له‌ق بكات.
ئیلینا كوتیرلۆ، ئابووریناسی رووسیا، رایگه‌یاند: كوردستان ده‌بێته جێگره‌وه‌ی سه‌رچاوه‌ی ووزه‌ی روسیا بۆ توركیا، پێشی وایه: نرخ و جۆری نه‌وت و گازی سروشتی كوردستان باشتره له‌هی روسیا.
دكتۆره یلینا كوتیرلۆ ده‌ڵێ: "كوردستان جێگایه‌كی زه‌نگین و خاوه‌ن یه‌ده‌گێكی گه‌وره‌یه، به‌ڵام یه‌ده‌گی روسیا به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت، له‌وه‌یه به‌شی ٢٠ تا ٥٠ ساڵی تر ناكات".
شاره‌زایه‌كی كه‌رتی وزه‌ش، پێیوایه، هه‌رچه‌نده توركیا بازاڕێكی فراوانه بۆ ساخكردنه‌وه‌ی سامانه سروشتییه‌كان، به‌ڵام هیچ لایه‌ك كێبركێی رووسیای پێناكرێت.
ڤێرۆنیكه نیكۆلایڤنه، سه‌رۆكی به‌شی كارگێری و ئابووری له زانكۆی هاوڕێیه‌تی نێوان گه‌لان له رووسیا ده‌ڵێت: "گاز بارزگانییه‌كی گه‌وره‌یه، بۆ ئه‌وه‌ی بازرگانی گازی سروشتی بكه‌ی ته‌نها خاوه‌نداری كێڵگه‌كانی نه‌وت گرنگ نییه، به‌ڵكو پێویستت به بۆری كێشان و پاڵاوگه هه‌یه، ئه‌گه‌ر ئه‌مانه هه‌موو هه‌بن له‌و كاته‌دا ده‌توانی ببیته ركابه‌ری ئه‌و ده‌وڵه‌تانه كه ئێستا ئه‌م بازرگانییه ده‌كه‌ن".
پێچه‌وانه‌ی ڤێرۆنیكاش، شاره‌زایه‌كی نه‌وت و گاز، پێیوایه كوردستان ئه‌گه‌ر توانای به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه زیاد بكات، ده‌توانێت ببێته جێگره‌وه‌ی رووسیا.
مامۆستا كاردۆ، قوتابی خوێندنی باڵا له بواری نه‌وت و گاز له مۆسكۆ گوتی: "هه‌رچه‌نده شاره‌زایان گه‌شبینن به دۆزینه‌وه‌ی رێژه‌یه‌كی زۆر گازی سروشتی له كوردستان، به‌ڵام به‌رهه‌مهێنان و گواستنه‌وه‌كه‌ی كه‌شێكی ئارامی پێویسته".