پرۆگرامى ناووكى ئێران له ژێر وردبيندايه
K24 – تاران:
ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى هه‌فته‌ى داهاتوو راپۆرتێك سه‌باره‌ت به پرۆگرامى ناووكى ئێران ئاماده ده‌كات.
به‌ڕێوبه‌رى گشتيى ئاژانسى نێوده‌وڵه‌تى وزه‌ى ناووكى، يوكيا ئه‌مانۆ، رايگه‌ياند، له راپۆرته‌كه‌يدا ئاماژه به ره‌هه‌نده سه‌ربازييه گريمانه‌ييه‌كانى پڕۆگرامى ناووكى ئێران ده‌كات.
دواى 13 ساڵ وتوێژى به‌رده‌وام، له 14ى ته‌مموز/ يۆليۆى 2015، ئێران و وڵاتانى پێنج كۆ يه‌ك گه‌يشتنه رێككه‌وتنێك و له ڤييه‌ننا رێككه‌وتنه‌كه‌يان واژوو كرد.
به گوێره‌ى رێككه‌وتننامه‌كه، پێويسته ئێران ده‌ستبه‌ردارى پرۆگرامى ناووكى بۆ مه‌به‌ستى سه‌ربازى ببێت.
ئه‌مانۆ، گوتيشى: "هه‌فته‌ى داهاتوو له راپۆرته‌كه‌دا هه‌موو پرسه‌كانى تايبه‌ت به رابردوو و ئێستا و ئه‌و پرسانه‌ى به هه‌ڵپه‌سێردراوى له باره‌ى پرۆگرامى ناووكى ئێرانه‌وه ماونه‌ته‌وه، ده‌خه‌مه‌ڕوو".