ئیتاڵیا و فه‌ره‌نسا پرسی تیرۆر تاوتوێ ده‌كه‌ن
K24 - پاريس:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی وه‌زیرانی ئیتاڵیا پرسی تیرۆر له یه‌كێتی ئه‌وروپا تاوتوێده‌كه‌ن و له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیشدا، فرانسۆ هۆلاند، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا رایگه‌یاند، هه‌وڵی گه‌یشتن به رێككه‌وتنێك ده‌ده‌ن بۆ پاراستنی سنووره‌كانی ئه‌وروپا.
هه‌روه‌ها هۆلاند ئاماژه‌ی به رێكخستنی كاروباری په‌نابه‌ران كرد و رایگه‌یاند، پێویسته كاروباری په‌نابه‌ران رێكبخرێته‌وه، به‌تایبه‌تیش ئه‌وانه‌ی له توركیاوه رووده‌كه‌نه وڵاتانی ئه‌وروپا، بۆ ئه‌وه‌ی كه‌مترین ره‌نگدانه‌وه له‌سه‌ر ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی وڵاتانی ئه‌ندام له یه‌كێتییه‌كه هه‌بێت.
له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه هاوبه‌شه‌كه‌دا، ماتیۆ رێنزی، سه‌رۆك وه‌زیرانی ئیتاڵیا رایگه‌یاند، داعش له هه‌ر كوێیه‌ك بێت، مه‌ترسییه بۆ سه‌ر وڵاتانی جیهان به جیاوازی جوگرافیا.
سوورین له‌سه‌ر دیاریكردنی چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ پرسی سووریا، بۆ ئه‌وه‌ی به یه‌كه‌وه به جیهان بڵێین هه‌موومان هاوكار و پاڵپشتی یه‌كده‌كه‌ین، بۆ نموونه: لوبنان، عێراق، سووریا، لیبیا و كۆسۆڤۆ و هه‌وڵی به‌رده‌وامیش ده‌ده‌ین بۆ ئه‌وه‌ی كێشه‌كانیان به رێگاچاره‌ی گونجاو چاره‌سه‌ر بكه‌ین.