هاری شووت: ئه‌گه‌ر هاوكاری سه‌ربازی راسته‌وخۆ بگاته پێشمه‌رگه سه‌ركه‌وتنه‌كان كاریگه‌رتر ده‌بن
K24 - هه‌ولێر
له باره‌ی پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه، هاری شووت، راوێژكاری سه‌ربازی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تایبه‌ت بۆ كوردستان 24 رایگه‌یاند، پێشڕه‌وییه‌كانی پێشمه‌رگه هه‌نگاوێكی باش بووه به پاڵپشتی هاوپه‌یمانان، ئه‌و پێشبڕكێیه نه‌ده‌بوو ئه‌گه‌ر هه‌ماهه‌نگی نێوان ئه‌و دوو هێزه نه‌بووایه.
هه‌روه‌ها گوتی: "من وه‌كو فه‌رمانده‌یه‌كی پێشووی سه‌ربازی قسه ده‌كه‌م، سیاسه‌تی ئه‌مه‌ریكا بریتییه له مامه‌ڵه‌كردنێكی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا، ئه‌وه‌ی ئێستاش ئه‌مه‌ریكا كاری له‌سه‌ر ده‌كات، ئه‌و ره‌وشه‌یه".
له‌باره‌ی گه‌یاندنی و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان به شێوازێكی راسته‌وخۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه، ئاماژه به‌وه‌كرد، ئه‌گه‌ر ئه‌و چه‌ك و هاوكارییه سه‌ربازییه‌كان، راسته‌وخۆ بگه‌نه ده‌ست پێشمه‌رگه، كاریگه‌رییه‌كی باشتر و خێراتری ده‌بێت، به‌ڵام هێزی هاوپه‌یمانان مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی به‌غدا ده‌كه‌ن.
هه‌روه‌ها رهه‌نگاوی كۆنگرێس بۆ پێدانی چه‌ك به شێوازی راسته‌وخۆ بۆ هێزی پێشمه‌رگه كارێكی گرنگه، به‌ڵام حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا ئه‌م كاره ده‌كات، حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكاش پشتگیری له سیاسه‌ته‌كانی عێراق ده‌كه‌ن.
ئاشكراشیكرد، هۆكار زۆرن بۆ ئه‌وه‌ی حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكا راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ كورد هه‌ماهه‌نگی نه‌كات، به گوته‌ی خۆیشی له‌گه‌ڵ ئه‌و خاڵه‌دا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی وڵاته‌كه‌یدا كۆك نییه، به‌ڵام ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه ئه‌وه بڕیاری حكوومه‌تی ئه‌مه‌ریكایه.
له‌باره‌ی به‌شداریكردنی هێزی پێشمه‌رگه له ئازادكردنه‌وه‌ی پارێزگاكانی موسڵ له عێراق و ره‌ققه سووریا رایگه‌یاند، پێشمه‌رگه ده‌توانێت رۆڵی له ئازادكردنه‌وه‌ی موسڵ هه‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت لایه‌نه‌كانی دیكه‌ش رۆڵییان هه‌بێت، هه‌روه‌ها هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ دانیشتووانی ئه‌و دوو پارێزگایه‌دا بكرێت، هه‌روه‌ها ده‌كرێت سوود له هێزه‌كانی دیكه‌ی كورد و دانیشتووانی شاره‌كانیش وه‌ربگیرێت.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند، هێزی هاوپه‌یمانان پاڵپشتی و هاوكارییه‌كی زۆری پێشمه‌رگه ده‌كه‌ن، وه‌ك دابینكردنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی و پاڵپشتی ئاسمانی، هه‌رچه‌نده ئه‌و هاوكارییانه له‌وانه‌یه به شێوازێكی خێرا نه‌بێت، به‌ڵام پاداشتی هێزی پێشمه‌رگه ئه‌وه‌یه، رۆڵێكی هاوبه‌ش به هێزی پێشمه‌رگه بدرێت له ئازادكردنی ناوچه‌كه و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی خه‌ڵكه‌كه بۆ ماڵ و حاڵی خۆیان.