عێراق چاوى له قه‌رزى قه‌ته‌ره
K24- به‌غدا:
هه‌رچه‌نده پێشتر عێراق وڵاتى قه‌ته‌رى به پشتيوانيكردنى ميليشيا سوننيه‌كان و تيرۆر تۆمه‌تبار ده‌كرد، به‌ڵام بۆ ساڵى داهاتوو ده‌يه‌وێت قه‌رزى لێوه‌ربگرێت.
ئه‌ندامى لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، مەسعود حەیدەر رایگەیاند، وەزارەتی دارایی بیر لە وەرگرتنی قەرزی دەرەکی لە سندوقی نەختینەی نێودەوڵەتی، بانکی نێودەوڵەتی و بانکی نیشتمانی قەتەر دەکاتەوە.
گوتيشى: "ھەموو ئەندامانی لیژنەی دارایی تێبینیان لەسەر وەرگرتنی قەرزە قەتەرییەکە ھەیە، چونکە ئەو کاتە عێراق دەکەوێتە ژێرباری ویستەکانی ئەو دەوڵەتەوە".
هه‌ر له‌و باره‌يه‌وه، بڕیاردەری لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانى عێراق، ئەحمەد حاجی رەشید، لە لێدوانێکيدا بۆ کوردستان ٢٤، سەرسوڕمانی خۆی لە لێدوانەکەی مەسعود حەیدەر ده‌ربڕى و گوتى: "وەکو خۆم تێبینیم لەسەر ئەو قەرزە قەتەرییە نیە، چونکە ئەو بانکە ئەھلیيە و بانکی پەرەپێدانە نەک بانکی نیشتمانی".
هه‌روه‌ها ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرحان ئەحمەد سلێڤانی، تايبه‌ت بۆ کوردستان ٢٤، رايگەیاند، لە پرۆژەی بودجەی ٢٠١٦ ناوی بانکی نیشتمانی قەتەر ھاتووە بۆ وەرگرتنی قەرز.
گوتیشی: "لیژنەی دارایی تا ئێستا گفتوگۆی فەرمی لەسەر ئەو بابەتە نەکردووە".
ئەمە لە کاتێکدایە، حکومەتی عێراق قەتەری بەوە تۆمەتبارکردووە، کە دەستی ھەیە لە پشێوییەکانی ناوخۆى وڵاته‌كه‌ى و به هاوكاريكردنى گرووپ و ميليشياى سوننه‌كان تۆمه‌تبارى ده‌كات.