گۆڕ‌انى ژينگه ئافاتى سامانى ماسييه
K24- ستۆكهۆڵم:
گۆڕانكارييه‌كانى ژينگه كاريگه‌رى گه‌وره‌ى له‌سه‌ر ژيانى زينده‌وه‌ران به گشتى و سامانى ئاژه‌ڵى و په‌له‌وه‌رى داناوه و زيانه‌كانيشى له‌سه‌ر سامانى ماسيى روونتر ده‌ركه‌وتوون.
له نوێترين توێژينه‌وه‌دا ده‌ركه‌وتووه، گۆڕانی ئاووهه‌وا كاری كردووه‌ته سه‌ر كه‌مبوونه‌وه‌ی سامانی ماسی و مه‌ترسى ئه‌وه‌شى رووبه‌ڕووى ئه‌و وڵاتانه كردووه‌ته‌وه، كه ئابوورييه‌كه‌يان پشت به‌و سامانه ده‌به‌ستێت.
توێژه‌ران چه‌ند جۆره ماسیيه‌كيان له ده‌ریای باكوور به دووری 1300 كیلۆمه‌تر له جه‌مسه‌ری باكوور دۆزیووه‌ته‌وه، كه پێشتر له‌و ناوچه‌يه‌دا بوونیان نه‌بووه.
له‌و باره‌یه‌وه "ئۆلی ئارڤی"، پرۆفیسۆر له‌بواری بوونه‌وه‌ره ده‌ریاییه‌كان رایگه‌یاند، هۆكاری ده‌ركه‌وتنی ئه‌و جۆره ماسیانه به‌رزبوونه‌وه‌ی پله‌ی گه‌رمی ئاوه‌كه‌یه و ئه‌وه‌ش له ئه‌نجامی گه‌رمبوونی گۆی زه‌وی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی ده‌ركه‌وتووه.
گوتیشی: "له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی دانیشتوانی ناوچه‌كه راو ده‌كه‌ن، به‌ڵام به‌گشتی به‌رهه‌می سامانی ماسی له وڵاتانی نه‌رویژ، سوید، دانیمارك و فنله‌ندا كه‌مبووه‌ته‌وه، كه به‌وڵاته ئه‌سكه‌نده‌نافیه‌كان ده‌ناسرێن".